
كاردیناڵ لویس ساكۆ، پاتریاک و سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان
ئاڤا نیوز
پاتریاک و سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان ڕایدەگەیێنێت، ئامادەیە بۆ لەسێدارەدان لەپێناو ڕزگارکردنی عێراق و هەموو ئەو دەنگۆیانەش ڕەتدەکاتەوە کە گوایە سەردانی ئیسرائیلی کردبێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەکارهێنانی دەستەواژەی "ئەلتەتبیع" لەلایەن كاردیناڵ لویس ساكۆ، پاتریاک و سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان لە ڕێوڕەسمی جەژنی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەر مەسیح (سڵاوی خوای لەسەر بێت)، کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.
پەیامی فەرمی: كاردیناڵ لویس ساكۆ، پاتریاک و سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە، لە پەیامەکەدا ڕوونیدەکاتەوە کە قەت باسی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل نەکردووە و هەمیشە دژی ئەم شتەیە. بەڵکو باسی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و لەپێناو عێراقدا کردووە، چونکە عێراق وڵاتی ئیبراهیم و شارستانییەتەکانە.
لەهەمان کاتدا: ساکۆ نیگەرانی خۆی دەخاتەڕوو لەوەی زۆربەی ئەوانەی کۆمێنتیان بۆ کردووە، گوێیان لە گوتارەکەی نەبووەو شیکارییان نەکردووە، بەڵکو بە سۆز و تووندوتیژی کاردانەوەیان هەبووە. ئاماژەی بەوەدا، ئەو لایەنە هەوڵی ساختەکردنی دەنگێکیان داوە کە گوایە سەردانی ئیسرائیلم کردووە، کە ئەمە تەواو ناڕاستە.
زانیاریی زیاتر: ساکۆ ئاماژەی بەوەدا، ئەگەر لەپێناو ڕزگارکردنی عێراقدا حوکم بدرێم یان لەسێدارە بدرێم، ئامادەم و "لە هیچ کەسێک ناترسم."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە دووەم ڕوونکردنەوەی كاردیناڵ لویس ساكۆ، پاتریاک و سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهانە لەدوای گوتارەکەی لە شەوی 24ـی ئەم مانگە، پەیامەکەی پێشتری ئاراستەی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە کردبوو. خەمباریی خۆی دەربڕیبوو لەوەی قسەکانی لە میانی وتارەکەیدا لە چوارچێوەی خۆی دەرهێنراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
کاندیدی پارتی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق یەکلایی کرایەوە
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا سزاکانی سەر ڕەیان کلدانی نوێ دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێکی سوننە بەفەرمی کاندیدی خۆی بۆ سەرۆکی پەرلەمان دیاری کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
59 خولەک لەمەوپێش

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
کاندیدی پارتی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق یەکلایی کرایەوە
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا سزاکانی سەر ڕەیان کلدانی نوێ دەکاتەوە
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێکی سوننە بەفەرمی کاندیدی خۆی بۆ سەرۆکی پەرلەمان دیاری کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی كۆمیسیاران لەسەر دانانی جێگرەوەی پارێزگاری كەركووک ڕەزامەندی دا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەنووسان وەک فەرمانبەران زەوی وەردەگرن






