ڕۆژنامەنووسان وەک فەرمانبەران زەوی وەردەگرن

شەیری بکە لە:
ڕۆژنامەنووسان وەک فەرمانبەران زەوی وەردەگرن

زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردن. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

ئەنجوومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، داوا لەسەرجەم ڕۆژنامەنووسانی کارا دەکات، بەمەبەستی پێدانی زەوی، فۆڕمی تایبەت بە زانیاریی ڕۆژنامەنووس پڕبکەنەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژنامەنووسانی پیشەیی و ئەندامانی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسان کە لە دامودەزگاکانی حکومەت دانەمەزراون و لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند نەبوونە، زەوییان پێدەدرێت، ئەنجوومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان، داوا لەسەرجەم ڕۆژنامەنووسانی کارا دەکات، مانگی 1ـی ساڵی 2026 لە لقەکانی سەندیکا فۆڕمی تایبەت بە زانیاریی ڕۆژنامەنووس پڕبکەنەوە.

لێدوانی فەرمی: ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بە ئاڤای گوت: پێدانی پارچە زەوی هەموو ئەو ڕۆژنامەنووسانە دەگرێتەوە کە ئەندامی کاران، لەناوەوە یان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن، ئەمەش مافێکە هەروەکو فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، هاوکات هاوشێوەی ئەندامانی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراق، بۆیە هەموو هەوڵێک بۆ دەستەبەرکردنی ئەو مافە دەدەین، بۆ ئەو مەبەستە نووسراوێکیشمان ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە.

ئەمەش بزانە: لەهەر چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران، ڕاپەڕین، گەرمیان، زاخۆ، هەروەها لە خانەقین، لە پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەوا و بەغدا، سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لق و نووسینگەی هەیە.

دەقی بڕیارەکەی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان


شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ