كەشناسیی كوردستان وردەكاری ڕێژەی بارانبارینی سەرجەم ناوچەكان بڵاودەكاتەوە

شەیری بکە لە:
كەشناسیی كوردستان وردەكاری ڕێژەی بارانبارینی سەرجەم ناوچەكان بڵاودەكاتەوە

دیمەنی بارانبارین لەشاری هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

كەشناسیی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەدات لەوەی ئەمشەو بەهۆی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما، دیاردەی تەمومژ دروست ببێت و كاریگەرییەكەی تا كاتەكانی بەرەبەیان بمێنێتەوە.

ئەوەی پێشبینی دەكرێت: پێشبینی دەكرێت كاریگەریی شەپۆڵی باران و بەفربارین تا سبەی دووشەممە بمێنێتەوە، سبەش پێشبینیی هاتنی بارستەهەوایەكی ساردی جەمسەری بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەكرێت، بەهۆیەوە پلەكانی گەرمان زیاتر نزم دەبنەوە و لەزۆربەی شوێنەكان دەگاتە خوار سفری سەدی.

بڵاوكراوەی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان، وردەكاریی ڕێژەی بارانبارینی ئەمڕۆی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردووەتەوە، بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەكە؛ زۆرترین ڕێژەی بارانبارین لە پارێزگای هەڵەبجە بووە.  

زانیاریی زیاتر: ڕێژەی بارانبارین لەماوەی دوازدە كاتژمێری ڕابردوو بەمشێوەیە بووە:

هەولێر 15.6 ملم
پیرمام 35.4 ملم
سلێمانی 18.3 ملم
چەمچەماڵ 13.3 ملم
دهۆک 3.2 ملم
زاخۆ 0.2 ملم
شەمامک 9.4 ملم
کەرکووک 6.8 ملم
خانقین 17.2 ملم
خورماتوو 6 ملم
ئاکرێ 16 ملم
بامەڕنێ 5.4 ملم
بارزان 20.6 ملم
بازیان 18.6 ملم
دەربەندیخان 24.8 ملم
هەڵەبجە 37.4 ملم
هەڵشۆ 25 ملم
کەلار 9.8 ملم
خەبات 9.4 ملم
مەیدان 19 ملم
سۆران 14.6 ملم

لە دەڤەری حاجی ئۆمەران، مێرگەسۆر، چۆمان، هەڵشۆ، ئامێدی، بامەرنی پلەكانی گەرما بۆ خوار سفری سەدی دادەبەزن.

لە سەنتەری شارەكانیش بەمشێوەیە؛

هەولێر: 5
سلێمانی: 2
دهۆك: 3
كەركووك: 6
هەڵەبجە: 5
سۆران: 2
زاخۆ: 5
ڕانیە: 4

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ