بەنداوێکی سنووری دهۆک سەرڕێژ دەبێت

شەیری بکە لە:
بەنداوێکی سنووری دهۆک سەرڕێژ دەبێت

دیمەنی بەنداوی خنس. وێنە؛ KRG

ئاڤا نیوز

کەمتر لە یەک مەتر ماوە بەنداوی خنس سەرڕێژ بێت و بەڕێوەبەری بەنداوەکانی دهۆک ئاماژە بۆ ئەوە دەکات پێشبینی دەکرێت لە 24 کاتژمێری داهاتوو بەنداوەکە سەرڕێژ ببێت.

وێنە گەورەکە: ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بڕێکی زیاتر باران لە هەرێمی کوردستان باریوە، ئەمەش وایکردووە کۆگاکردنی ئاو لە پۆند و بەنداوەکان زیاتر ببێت.

لێدوانی فەرمی: فەرهاد محەممەد، بەڕێوەبەری بەنداوەکانی دهۆک، بە ئاڤای گوت: بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینە بڕێکی زۆر ئاو لە بەنداوەکانی دهۆک گلدراوەتەوە. وتیشی، 24 کاتژمێری ڕابردوو، لە دەوروبەری بەنداوەکە 37 ملم باران باریوە و 200 هەزار مەترسێجا ئاو گلدراوەتەوە، بەمەش ئاستی ئاو 11 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە: بەگوتەی فەرهاد محەممەد، ساڵی ڕابردوو تا ئەم کاتە 40 ملم باران باریبوو، ئەمساڵ 178 ملم باریوە، ئێستا بەنداوەکە 29 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی گلداوەتەوە، توانای بەنداوەکە نزیکەی 52 ملیۆن مەترسێجایە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەنداوی خنس، لە 24 کاتژمێری ڕابردوو یەک ملیۆن و 800 هەزار مەترسێجا ئاوی گلداوەتەوە، کەمتر لە یەک مەتر ماوەر سەرڕێژ بێت و پێشبینی دەکرێت لە 24 کاتژمێری داهاتوو سەرڕێژ بێت. لە دەوروبەری بەنداوی خنس، ساڵی ڕابردوو تا ئەم کاتە 90 ملیمەتر باران باریبوو، ئەمساڵ 380 ملیمەتر باران باریووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ