شارەزایەکی ئابووری: یەدەگی نەختینەی بیانیی بانکی ناوەندیی عێراق گەیشتە زیاتر لە 98 ملیار دۆلار
- بزنس
- 28 کانوونی یەکەم

بانکی ناوەندی عێراق
ئاڤا نیوز
شارەزایەکی ئابووری، کۆی یەدەگی نەختینەی بیانیی بانکی ناوەندیی عێراق ئاشکرا دەکات کە تاوەکو 30-09-2025، گەیشتووەتە 98.155 ملیار دۆلار، کە دەکاتە 127.601 تریلیۆن دینار.
لێدوانی فەرمی: نەبیل مەرسوومی، شارەزای ئابووری ڕایگەیاند: ئەم یەدەگە دابەشبووە بەسەر زێڕ بە بڕی 27.552 تریلیۆن دینار، وەبەرهێنانەکان بە 98.308 تریلیۆن دینار، نەختینەی گومرک لە بانکی ناوەندی بە 1.741 تریلیۆن دینار. بە بەراورد لەگەڵ کۆتایی نیسانی ڕابردوو، بڕی زێڕ نزیکەی 5 تریلیۆن دینار بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا وەبەرهێنانەکان زیاتر لە 5 تریلیۆن دینار کەمیکردووە لە هەمان ماوەدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عێراق ڕووبەڕووی قەیرانێکی سەختی دارایی بووەتەوە و بڕە پارەیەکی زۆریش قەرزدارە، بەهۆی نەبوونی پارەی کاش، لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، وەزارەتی دارایی سەرپشک کرد بڕی چوار تریلیۆن و 277 ملیار پارەی دانراوی هاووڵاتیان بۆ باج و بیمە لە بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید بۆ مووچە بەکاربهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
وتەبێژی یەکێتی: هەوڵ دەدەین لەگەڵ پارتی بگەینە ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کێبڕکێی مەسک و بێزۆس؛ جەنگی داگیرکردنی مانگ
7 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیایەکی گەورەی مریشک لە ئەمریکا سکاڵاباران دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەشتی شارەزوور سەوزپۆش بووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 شوبات
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای سلێمانی: 93%ـی پسوولەکان لە 100 هەزار دینار کەمترن
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گۆشتی سوور بەهۆی سیستەمی "ئەسیکۆدا" بەرزبووەوە
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە




