ئاگادارییەک بۆ ئەو مووچەخۆرانەی لەڕێگەی بانکەوە مووچە وەردەگرن

  • بزنس
  • 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
ئاگادارییەک بۆ ئەو مووچەخۆرانەی لەڕێگەی بانکەوە مووچە وەردەگرن

دیمەنی خانەنشینان لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیان لە بانک. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

ئەو مووچەخۆرانەی تائێستا لەڕێگەی بانکەکانەوە مووچە وەردەگرن، باشتر وایە دوای نیوەڕۆ بۆ مووچە وەرگرتن سەردانی بانکەکان بکەن.

داواکاری فەرمی: وەزارەتی دارایی داوا دەکات ئەو مووچەخۆرانەی لەڕێگەی بانکەوە مووچە وەردەگرن، درەنگانی دوای نیوەڕۆ یان ڕۆژی دواتر بۆ مووچە وەرگرتن سەردانی بانکەکان بکەن، چونکە تا پارەکە دەگات کاتی پێویستە.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گووت، بەوپێیەی گواستنەوەی پارە لە شارێک بۆ شارێکی دیکە ڕێککاری خۆی هەیە و بە ئۆتۆمبێلی تایبەت دەگوازرێتەوە و کاتی پێویستە و دوادەکەوێت، بۆیە وەزارەتی دارایی داوا دەکات ئەو مووچەخۆرانەی لەڕێگەی بانکەوە مووچە وەردەگرن، درەنگانی دوای نیوەڕۆ بۆ مووچە وەرگرتن سەردانی بانکەکان بکەن، سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی دڵنیاییشیدا تا یەک مووچەخۆر مابێت مووچە وەربگرێت، دەرگای بانکەکان کراوە دەبن، لەهەمان کاتدا ئەگەر مووچەخۆر ڕۆژی دواتریش سەردانی بانک بکات هیچ کێشەیەک نییە و دەتوانێت مووچەکەی وەربگرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: مانگانە کاتێک بەغدا تەمویلی مووچە دەخاتەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، پارە لە بانکی ناوەندی لقی هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بانکی منارە دەکرێت لە هەولێر، دواتر لە بانکی منارە ڕەوانەی بانکەکانی دهۆک و زاخۆ و سۆران دەکرێت، هاوکات پارە لە بانکی ناوەندی لقی هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بانکی ئاشتی دەکرێت لە سلێمانی، دواتر لە بانکی ئاشتی ڕەوانەی بانکەکانی هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: