بەهۆی تەقینەوەیەک لە سنووری زاخۆ دوو کەس بریندار بوون

شەیری بکە لە:
بەهۆی تەقینەوەیەک لە سنووری زاخۆ دوو کەس بریندار بوون

دیمەنی شۆفڵەکە دوای تەقینەوەکە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

لەکاتی ڕاماڵێنی بەفر لە سنووری قەزای باتیفای سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ تەقینەوەیەک ڕوویدا، بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون.

زانیاریی پەیامنێر: بەگوێرەی زانیارییەکانی جاسم محەممەد، پەیامنێری ئاڤا لە زاخۆ، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 28-12-2025، کاتژمێر 4:30، لە دەڤەری سیارێ کە دەکەوێتە نێوان گوندەکانی کەشانێ و بانکێ لە سنووری قەزای باتیفای سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، لەکاتی ڕاماڵینی بەفردا تەقینەوەیەک ڕوویداوە.

لێدوانی فەرمی: فەرهاد مەحموود، قایمقامی باتیفا بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەو شوێنەی تەقینەوەکەی لێ دروست بووە، ناوچەی سنوورییە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە تەقینەوەکە ئەلغامی کۆن بووە. بەهۆی تەقینەوەکە شوفێری شۆفلێک کە خەریکی ڕاماڵینی بەفر بوو لەگەڵ هاووڵاتییەک بە سووکی برینبدار بوون.

زانیاریی زیاتر: بەگوتەی فەرهاد مەحموود، هەردوو بریندارەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆ کراون، لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستیان پێ کردووە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: