
عەلوەی هەولێر
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق قەدەغەکردنی هاوردەکردنی 11 بەرهەمی کشتوکاڵی ڕاگەیاند، ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی سیاسەتی نوێی هاوردەکردندا دێت کە پشت بە "ساڵنامەی کشتوکاڵی" دەبەستێت لە پێناوی پاڵپشتییکردنی بەرهەمی خۆماڵیی.
وێنە گەورەکە: پشت بەستن بە بەرهەمی ناوخۆ و کەمکردنەوەی هاوردە، ستراتیژێکی ئابوورییە بۆ بەهێزکردنی کەرتی کشتوکاڵی لە وڵاتدا و دابینکردنی سەقامگیری خۆراک بۆ خەڵک، ئەم جۆرە بڕیارانە، کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر جووتیاران و ئابووری گشتی دروست دەکەن، هاوکات دڵنیایی دەدەن بۆ بەردەستبوونی خۆراک بە نرخێکی گونجاو.
لێدوانی فەرمی: مەهدی قەیسی، ڕاوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵ، بە ئاژانسی فەرمی دەنگوباسی عێراقی ڕاگەیاند، "سیاسەتی هاوردەکردن پشت بە ساڵنامەی کشتوکاڵی دەبەستێت کە بەردەوام نوێدەکرێتەوە بەگوێرەی زۆری و کەمی بەرهەمی ناوخۆ، بۆ دڵنیابوون لە بەردەستبوونی بەرهەمەکان و ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخەکان." ئاماژەی بەوەشدا، "دوایین نوێکردنەوەی ساڵنامەکە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی 11 بەرهەمی لەخۆگرتووە".
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: قەیسی ڕوونیکردەوە، قەدەغەکردنەکە "بەرهەمەکانی چەوەندەر، شێلم، خاس، قەڕنابیت، کەلەرم، کولەکە، باینجان، پەتاتە، جگە لە هێلکەی خواردن، مریشک و هەنگوین و خورما"ی گرتووەتەوە. ئاماژەی بەوەشدا، ئێستا هاوردەکردنی تەماتە ڕێگەپێدراوە، بەڵام "لەوانەیە دواتر قەدەغە بکرێتەوە بەپێی دۆخی بەرهەمی ناوخۆ."

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
وتەبێژی یەکێتی: هەوڵ دەدەین لەگەڵ پارتی بگەینە ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کێبڕکێی مەسک و بێزۆس؛ جەنگی داگیرکردنی مانگ
7 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیایەکی گەورەی مریشک لە ئەمریکا سکاڵاباران دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەشتی شارەزوور سەوزپۆش بووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 شوبات
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای سلێمانی: 93%ـی پسوولەکان لە 100 هەزار دینار کەمترن
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گۆشتی سوور بەهۆی سیستەمی "ئەسیکۆدا" بەرزبووەوە
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە




