
دیمەنی بەفربارینی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
ئاڤا نیوز
شەوی ڕابردوو ژمارەیەک گەشتیار لە گوندی بێرکم و گۆمی فێلاو مابوونەوە، بەهۆی بارینی بەفر لەو ناوچەیە نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە، بەرگریی شارستانیی سۆران سەرجەم گەشتیارەکان ڕزگار دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو ژمارەیەک گەشتیار چوونەتە گوندی بێرکم لە سنووری قەزای سیدەکان، خێمە و ئۆتۆمبێل و پێداویستییان لەلا بووە، بەڵام بەهۆی بارینی بەفر نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە، دوای یەک کاتژمێر ڕۆیشتنی تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سۆران گەشتیارەکان ڕزگارکران، هاوکات ژمارەیەکی دیکەش گەشتیار لە گۆمی فێڵاو مابوونەوە و بەفر ڕێگای گرتبوون.
لێدوانی فەرمی: ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانی سۆران، بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەو شوێنەی ئەو گەشتیارانە بۆی چووبوون، شوێنێکی سەخت بوو، نەمانتوانی بە ئۆتۆمبێڵ بچین بۆیە بە پیادە خۆمان گەیاندە شوێنەکە، یەک کاتژمێر بە پیادە ڕۆیشتین تاوەکو گەیشتینە شوێنەکە کاتژمێرێکیش هاتنەوەمان پێویست بوو تا گەڕاینەوە، گەشتیارەکانمان ڕزگار کرد.
زانیاریی زیاتر: ڕەوەند هاودیانی، دەڵێت، ژمارەیەکی دیکەی گەشتیار لە گۆمی فێڵاو گیریان خواردبوو، لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سۆران ڕزگار کران.
لەلایەکی دیکەوە: ئیحسان چەلەبی، قایمقامی سیدەکان بە ئاڤای ڕاگەیاند، لە گوندی کێلەشین 12 ئاژەڵدار ماونەتەوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە پەیوەندیدان لەگەڵ ئەو ئاژەڵدارانە بەهۆی ئاژەڵەکانیانەوە هێواش دێنەوە، داوای تراکتۆرێکیان کردبوو بۆ ئەوەی ڕێگایان بۆ بکاتەوە، تراکتۆرمان بۆ ڕەوانە کردوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
سوننە بەفەرمی کاندیدی خۆی بۆ سەرۆکی پەرلەمان دیاری کرد
- ژینگە
- 48 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: سبەی شەپۆلی بارانبارینی ئەمساڵ تەواو دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
26 خولەک لەمەوپێش

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
40 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- ژینگە
- 48 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: سبەی شەپۆلی بارانبارینی ئەمساڵ تەواو دەبێت
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرگریی شارستانیی سۆران هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەنداوێکی سنووری دهۆک سەرڕێژ دەبێت
- ژینگە
- 27 کانوونی یەکەم
بەهۆی بەفر و بارانەوە هاتووچۆ لە دەروازەیەکی سنووری وەستا
- ژینگە
- 27 کانوونی یەکەم
بەهۆی نالەباری کەشوهەوا سبەی لە کەرکووک کرایە پشوو
- ژینگە
- 27 کانوونی یەکەم
شێخ دارا: پێویستە لە دهۆک ئامادەکاری باش بۆ لافاو بکرێت






