بەرگریی شارستانیی سۆران هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
بەرگریی شارستانیی سۆران هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

دیمەنی بەفربارین لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران

ئاڤا نیوز

بەهۆی بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییەکان، لەچەند شوێنێک هاووڵاتیان دووچاری گیرخواردن هاتن و لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە ڕزگارکران.

وێنە گەورەکە: بەهۆی ئەم شەپۆڵی بەفر و بارانەی ڕووی لە هەرێمی كوردستان کردووە، لە ناوچە سنووریی و شاخاوییەکان بەفربارین بەردەوامی هەیە، هاووڵاتیان و گەشتیارانیش بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش لەنێو بەفر، سەردانی ئەم شوێنانە دەکەن، ئەمەش بووەتە هۆی گیرخواردنی چەندین هاووڵاتی.

لێدوانی فەرمی: ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە ئاڤای گوت، لە ڕووداوی گیرخواردنی سێ هاووڵاتی لەناو بەفر لە گۆمی فێڵاو ئاگادار کراینەوە، ڕاستەوخۆ تیمی بنکەی چۆمان چوونە شوێنی دیاریکراو و توانرا بە سەلامەتی ڕزگاریان بکەن.

لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاویکردوەتەوە، بەهۆی بەفربارین چەند ئۆتۆمبێلێک لە دۆڵی ئالانەی سنووری قەزای خەلیفان ڕێگایان لێگیرابوو، هەریەک لە تیمی ڕزگارکردن و تیمی بنکەی خەلیفان و تیمی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی سۆران گەیشتنە شوێنی دیاریکراو، توانیان زیاتر لە 20 ئۆتۆمبێل لە نێو بەفر دەرباز بکەن، هەروەها ئۆتۆمبێلێک لەناو بەفر و بەهۆی لادان لەڕێگا، بە چوار سەرنشینەوە لە لۆفەکانی چیای حەسەن بەگ گیری خواردبوو، تیمی ڕزگارکردن و تیمی بنکەی سیدەکان چوونە شوێنی دیاریکراو و توانیان بە سەلامەتی ڕزگاریان بکەن.

داواکاری فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی سۆران هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو بۆ بەهاناوەچوون دەتوانن پەیوەندی بە ژمارەکانی کۆنترۆڵی ژووری بزوێن بکەن بەم ژمارانە:

115
07502401171
07507966355

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ