شێخ دارا: سبەی شەپۆلی بارانبارینی ئەمساڵ تەواو دەبێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

ئەم شەپۆلی بەفر و بارانبارینەی ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە سبەی تەواو دەبێت، بەڵام بارانبارین بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت، ئەگەری هەیە لە کۆتایی مانگ بەفر لە سەنتەری شارەکان ببارێت.

لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزا و پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا ڕایگەیاند، ڕێژەی بارانبارینی ئەمساڵ بە بەراورد بە پارساڵ زۆر زیاترە بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی، هاوکات کێشەی ئاوی ژێرزەوی و سەرزەوی لە سنووری گەرمیان نەماوە بۆ ئاودێری و کشتوکاڵ.

زانیاریی زیاتر: شێخ دارا دەڵێت، کۆتا شەپۆلی بارانبارینی 2025 سبەی تەواو دەبێت، بەڵام بارانبارین بەشێوەی پچڕپچڕ لە شار و شارۆچکەکان بەردەوام دەبێت، لە دەوروبەری سلێمانی و دهۆک بەفربارینی پچڕپچڕ دەبێت، ئەگەری هەیە لە شەوی 30 لەسەر 31 لەناو شار و شارۆچکەکانی کوردستان بەفر ببارێت.

لەلایەکی دیکەوە: بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، لەسەرەتای ساڵی 2026 شەپۆلی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، بڕی بارانبارینی پێویست دەبارێت و پەڵە دەدات، پلەکانی گەرماش لە دابەزینە تاوەکو کۆتایی مانگ، لە زۆربەی شار و شارۆچکەکان ئەگەری هەیە بگاتە ژێر 12 پلەی سیلیزی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ