21 وڵاتی ئیسلامی و عەرەبی دانپێدانی ئیسرائیل بە "سۆماڵیلاند" ڕەت دەکەنەوە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

خۆشی دەربڕینی خەڵکی سۆماڵیلاند بە بۆنەی بڕیارەکەی ئیسرائیل. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
21 وڵاتی ئیسلامی و عەرەبی و ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی، ڕەتکردنەوەی تووندی خۆیان دژی دانپێدانی ئیسرائیل بە ناوچەی "سۆماڵیلاند" وەکو دەوڵەتی سەربەخۆ ڕاگەیاند.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی، ئیسرائیل وەکو یەکەم دەوڵەت دانی بە سەربەخۆیی ناوچەی "سۆماڵیلاند" لە وڵاتی سۆماڵ دانا، ئەمەش ناڕەزایی و ڕەتکردنەوەی وڵاتانی ناوچەکە و جیهانی لەوانەش ئەمریکا بەدوای خۆیدا هێنا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئوردن ڕاگەیێنراوی هاوبەشی وەزیرانی 21 دەوڵەت و ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی بڵاو کردەوە، ئەو وڵاتانە ڕەتکردنەوەی تووندی خۆیان دژی دانپێدانانی ئیسرائیل بە ناوچەی "سۆماڵیلاند" ڕاگەیاندووە و بە مەترسی بۆ سەر ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەی قۆچی ئەفریقیا و دەریای سووریان دانا، هاوکات جەخت لەوە دەکەنەوە ئەو هەنگاوە "پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات، کە جەخت لەسەر پاراستنی سەروەری و یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خاکی دەوڵەتان دەکاتەوە."
زانیاریی زیاتر: 21 وڵاتەکە ئەمانەن؛ سۆماڵ، عێراق، تورکیا، ئێران، پاکستان، میسر، جەزائیر، قەتەر، سعوودیە، نێجیریا، فەلەستین، سوودان، یەمەن، جیبۆتی، گامبیا، لیبیا، ماڵدیڤ، عومان، ئوردن، کوێت، دوورگەکانی قەمەر و ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 خولەک لەمەوپێش
هاوردەکردنی 11 بەرهەمی کشتوکاڵی قەدەغە دەکرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگادارییەک بۆ ئەو مووچەخۆرانەی لەڕێگەی بانکەوە مووچە وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم

تۆڕی زاگرۆسانە هەزاران بەڕوو لە چیاکانی کوردستان دەڕوێنێت
26 کانوونی یەکەم

ئیسرائیل دانینا بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند
26 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی تەقینەوەیەک لە سنووری زاخۆ دوو کەس بریندار بوون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناکۆکیی کەوتە نێو ماڵی سوننەو ژمارەیەک سەرکردە کۆبوونەوەیان جێهێشت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای ناڕەزایی کوردستان ڕێکارەکانی بە قەزابوونی قەرەتەپە تەواو دەکرێن






