سوننەکان ئەمشەو کۆبوونەوەی دووەم بۆ یەکلاییکردنەوەی کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی کە هێزە سوننەکانی براوەی هەڵبژاردن لەخۆدەگرێت، ئەمشەو کۆبوونەوەی دووەمی خۆی دەکات بۆ یەکلاییکردنەوەی کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەمتر لە 24 کاتژمێر بۆ یەکەم کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق ماوە، ئەگەر هاتوو و سوننەکان لەسەر کاندیدێک نەگەیشتنە ڕێککەوتن، ئەوا ڕەنگە لە دانیشتنی سبەی دووشەممە بە جیا کاندیدی خۆیان پێشکەش بکەن، ئەگەر لەمەشدا سەرکەوتوو نەبوون، دانیشتنە تەنیا بۆ سوێند خواردن دەبێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاڤای ڕاگەیاند، "کۆبوونەوەی یەکەمی هێزە سیاسییە سوننەکانی ناو ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی، کە لە ماڵی خەنجەر بەڕێوەچوو، کۆتایی هات."
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: سەرچاوەکە وتیشی، "چاوەڕوان دەکرێت کۆبوونەوەی دووەمی ئەنجوومەنەکە کاتژمێر 10:00ـی ئەمشەو بەڕێوەبچێت بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکان و یەکلاییکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان."
ئەمەش بزانە: پێشتر دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا میدیا ڕایگەیاندبوو کە سەرکردەکانی ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی کۆبوونەوەکەیان لە ماڵی خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی "سیادە" کۆتایی پێهێناوە، بەڵام تا ئێستا دیار نییە ئایا کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان بۆ خولی شەشەم یەکلایی کراوەتەوە یان نا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 15 خولەک لەمەوپێش
بەرگریی شارستانیی سۆران 10 گەشتیار ڕزگار دەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوردەکردنی 11 بەرهەمی کشتوکاڵی قەدەغە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم

تۆڕی زاگرۆسانە هەزاران بەڕوو لە چیاکانی کوردستان دەڕوێنێت
26 کانوونی یەکەم

ئیسرائیل دانینا بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند
26 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی بڵاو کردەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی تەقینەوەیەک لە سنووری زاخۆ دوو کەس بریندار بوون
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ناکۆکیی کەوتە نێو ماڵی سوننەو ژمارەیەک سەرکردە کۆبوونەوەیان جێهێشت
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
21 وڵاتی ئیسلامی و عەرەبی دانپێدانی ئیسرائیل بە "سۆماڵیلاند" ڕەت دەکەنەوە






