ناکۆکیی کەوتە نێو ماڵی سوننەو ژمارەیەک سەرکردە کۆبوونەوەیان جێهێشت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی (سوننەکان) لە ماڵی خەمیس خەنجەر، سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانی سیادە کۆبوونەوە، بەڵام بەهۆی ناکۆکیی قووڵیان لەسەر کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان و دابەشکردنی پۆستە وەزارییەکان، ژمارەیەک لە سەرکردەی سوننەکان کۆبوونەوەکەیان جێهێشت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەمتر لە 24 کاتژمێر بۆ یەکەم کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق ماوە، ئەگەر هاتوو سوننەکان لەسەر کاندیدێک نەگەیشتنە ڕێککەوتن، ئەوا ڕەنگە لە دانیشتنی سبەی دووشەممە بە جیا کاندیدی خۆیان پێشکەش بکەن، ئەگەر لەمەشدا سەرکەوتوو نەبوون، دانیشتنەکە تەنیا بۆ سوێند خواردن دەبێت.
لێدوانی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی عەزم بە ئاڤای ڕاگەیاند کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی کۆتایی هات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا ڕایگەیاند، سەرەتا هەریەک لە موسەننا سامەرائی و ئەحمەد جبووری کۆبوونەوەکەیان بەجێهشت، دواتر هەریەک لە سابت عەباسی، وەزیری بەرگری و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدووم کۆبوونەوەکەیان جێهێشتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 3 خولەک لەمەوپێش
هاوردەکردنی 11 بەرهەمی کشتوکاڵی قەدەغە دەکرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگادارییەک بۆ ئەو مووچەخۆرانەی لەڕێگەی بانکەوە مووچە وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم

تۆڕی زاگرۆسانە هەزاران بەڕوو لە چیاکانی کوردستان دەڕوێنێت
26 کانوونی یەکەم

ئیسرائیل دانینا بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند
26 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی تەقینەوەیەک لە سنووری زاخۆ دوو کەس بریندار بوون
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
21 وڵاتی ئیسلامی و عەرەبی دانپێدانی ئیسرائیل بە "سۆماڵیلاند" ڕەت دەکەنەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای ناڕەزایی کوردستان ڕێکارەکانی بە قەزابوونی قەرەتەپە تەواو دەکرێن






