د. محەممەد شوکری: تەنیا لەمساڵ 15 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون مۆڵەتیان پێدراوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە دهۆک
ئاڤا نیوز
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئاشکرای دەکات، ئەگەرچی بڕیاری نوێ بۆ پرۆژەکانی نیشتەجێبوو وەستابوو، بەڵام تەنیا لەمساڵدا مۆڵەت بە 15 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دراوە.
لێدوانی فەرمی: د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی گشتیی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بە ڕاگەیاندنەکانی ڕاگەیاند، لە سەرەتای ساڵی 2024 تا ئەمڕۆ بڕیاری نوێ بۆ پرۆژەی نیشتەجێبوونی نوێ ڕاگیراوە، تەنیا لە هەندێ ناوچە نەبێت کە بەپێی پێویست پێیان دراوە، بەڵام لە ساڵی 2025 ئەوەی کە گەیشتووەتە قۆناغی مۆڵەت، 15 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بووە، لەوانە نزیکەی شەش هەزار مۆڵەت بۆ خانوو بووە، ئەوانەی دیکەش بۆ شووقە بوونە.
- بە گشتی لە دوای مانگی هەشتی ساڵی 2025 بازاڕی کڕین و فرۆشتنی یەکەی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو باشتر بووە.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی وەبەرهێنان وتی، لە ساڵی 2025 حەوت مۆڵەتی وەبەرهێنانیان هەڵوەشاندووەتەوە، ئەمەش بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو ڕێژەکە کەمترە، چونکە پابەندبوونی وەبەرهێنەران بە جێبەجێکردنی پرۆژەکانیان زیاتربووە لە چاو ساڵانی ڕابردوو.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە پێشخستنی کەرتی خانووبەرە، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان باسی لەوە کرد، ئەمساڵ پێشانگەی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان کرایەوە کە چەندین وڵات بەشدارییان تێدا کردبوو، هەروەها لەسەر ڕەزامەندیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێدانی نشینگەی ئاڵتوونی بە کەسانی بیانی درا کە دێن لە هەرێمی کوردستان یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە سەرووی 50 هەزار دۆلار دەکڕن لە ماوەی سێ تا پێنج ساڵ، بۆئەوەی پارەی زیاتر بهێننە هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە %67 كەمی كردووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە %67 كەمی كردووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق دەكات






