سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە دەستەی نوێی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە سێ پەیامی پیرۆزبایی جیادا، پیرۆزبایی لە دەستەی نوێی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق کرد.
وێنە گەورەکە: لە دوو ڕۆژدا بە دەنگی زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران دەستەی نوێی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردران؛ هەیبەت حەلبووسی، بە سەرۆکی پەرلەمان و عەدنان فەیحان، بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان و فەرهاد ئەترووشی بە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێدران.
پەیامە فەرمییەکان: نێچیرڤان بارزانی، پیرۆزبایی لە هەیبەت حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد و ڕایگەیاند، "ئومێدەوارین هەڵبژاردنى بهڕێزيان ببێتە مایەی پتەوکردنی کاری پەرلەمانیی بنیاتنەر و پاراستنى دهستوور و چەسپاندنی گیانی پێكهوهيى و گفتوگۆ و لێکگەیشتن لەنێوان ههموو لایەن و پێكهاته عێراقييهكاندا؛ بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی باڵای وڵات بکات و سەقامگیری و تەبایيی نێوان ههمووان بەهێزتر بکات.
- سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە عهدنان فهيحان، جێگری یەکەمی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد و گوتی: متمانەی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران بە بەڕێزیان، ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکی گرنگ دەخاتە ئەستۆی؛ بۆ ئەوەی له دەستەی سەرۆکایەتيدا ڕۆڵێکی کارا له بەهێزکردنی ڕۆڵی یاسادانان و چاودێریی ئەنجومەندا ببینێت.
- هاوکات نێچیرڤان بارزانی، پیرۆزبایی لە فهرهاد ئهترووشی، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان کرد و جەختی لەوە کردەوە، "هیوادارین بەڕێزیان به باشترين شێوه ڕۆڵ و ئهركى خۆيان له دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەن و بەڕێوەچوونی پرۆسەی یاساداناندا ببينن بە شێوەیەک کە لە خزمەتی هەموو پێکهاتەکانی عێراقدا بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە %67 كەمی كردووە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە %67 كەمی كردووە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق دەكات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: تەنیا لەمساڵ 15 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون مۆڵەتیان پێدراوە






