ئامینە زکری: پێویستە پەرلەمان و لایەنەکانی کوردستان بڕیار لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار بدەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی شاندی پارتی لە بەغدا دەڵێت، "لە عێراق قۆناغێکی تازە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان دەستپێدەکەین". بۆ پۆستی سەرۆککۆماریش، پێویستە پەرلەمانی کوردستان و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بڕیاری لەسەر بدەن.
چیرۆکی سەرەکی: لە گەڕی سێیەمی دەنگدان بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەریەک لە فەرهاد ئەترووشی، کاندیدی پارتی و ڕێبوار کەریم، کاندیدی ڕەوتی هەڵویست بۆ ئەم پۆستە کاندید بوون. دواجار پۆستەکە لە بەرژەوەندی فەرهاد ئەتروشی یەکلایی بوویەوە.
لێدوانی فەرمی: ئامینە زکری، ئەندامی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند، لە عێراق لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکان قۆناغێکی تازە دەستپێدەکەین و جەختیش لەسەر بنەمای "هاوسەنگی، سازان، هاوبەشی" دەکەینەوە کە دروشمی بانگەشەی ئێمە بوو بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق".
ئاماژە بەوەش دەکات، لێکتێگەیشتن و گفتوگۆکردن لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکان گرنگە و دەبێتە بەرنامەی کاری پارتی دیموکراتی کوردستان، هەروەها "جەخت لەسەر جێبەجێکردنی دەستوور دەکەینەوە" کە سەرۆک بارزانی هەمیشە پێداگری لەسەر دەکات و دەبێت مافەکانی گەلی کورد لەسەر بنەمای دەستوور دابین بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە پۆستی سەرۆککۆمار، ئامینە زکری دەڵێت، ئەو پۆستە مافی کوردە و موڵکی هیچ لایەنێکی سیاسی نییە، "بۆیە جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە، پێویستە فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان یان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بڕیاری لەسەر بدەن".
باکگراوند: ڕۆژی دووشەممە لە گەڕی یەکەم و دووەم هیچکام لە شاخەوان عەبدوڵڵا، کاندیدی پارتی و ڕێبوار کەریم کاندیدی ڕەوتی هەڵوێست نەیانتوانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنن.
ئەمڕۆ سێشەممە بۆ گەڕی سێیەم، پارتی شاخەوان عەبدوڵڵای کشاندەوە و فەرهاد ئەترووشی بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کاندید کرد، دواجار پۆستەکە لە بەرژەوەندی ناوبراو یەکلایی کرایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە %67 كەمی كردووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە %67 كەمی كردووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق دەكات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: تەنیا لەمساڵ 15 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون مۆڵەتیان پێدراوە






