بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە %67 كەمی كردووە
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
شەیری بکە لە:

دیمەنی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێک
ئاڤا نیوز
ساڵی 2025 بەراورد بە ساڵی 2024 بەڕێژەی %67 ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر کەمی کردووە، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگرىی شارستانیی هەولێر هۆکارەکانی خستەڕوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی بەرگریى شارستانیی هەولێر ڕاپۆرتێکی لەبارەی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکانی ساڵی 2025 بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە؛ ساڵی 2025 کۆی گشتی 732 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە هەبووە، لەکاتێکدا ساڵی 2024 دوو هەزار و 206 ڕووداوی ئاگر هەبووە.
هۆکارە زانراوەکان؛ بەگوێرەی ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکەی بەڕێوەبەرایەتی بەرگرىی شارستانیی هەولێر، ڕووداوەکانى ئاگر لە ساڵی 2025 بەراورد بە ساڵی 2024 بەڕێژەی %67 کەمی کردووە و هۆکارەکانى کەمبوونەوەشی بۆ ئەم چەند خاڵەی خوارەوە گەڕاندەوە:
- گرنگیدانی ئەنجوومەنی وەزیران بە بەڕێوەبەرایەتی بەرگرىی شارستاتیی هەولێر و دابینکردنی کارمەند.
- دابینکردنی پێداویستی و کەلوپەل و ئامێر و ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە لەلایەن وەزیرى ناوخۆ.
- پڕۆژەی ڕووناکی کاریگەری هەبووە لەسەر کەم کردنەوەی ڕووداوەکانی شۆرتی کارەبای ماڵان.
- پشکنین بۆ هەموو ئەو شوێنانەی کە چەندین ساڵە فەرامۆش کرابوون.
- گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بۆ ئەو شوێنانەى کەوا پابەند نەبوونە بە جێبەجێکردنى سیستەمی سەلامەتی.
- هۆشیارکردنەوەى هاووڵاتیان لەڕێگەى میدیا و سۆشیاڵ میدیا و کردنەوەى خوول بۆ قوتابخانە و فەرمانگەکانی حکومەت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق دەكات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: تەنیا لەمساڵ 15 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون مۆڵەتیان پێدراوە






