لە ساڵێکدا زیاتر لە 100 هەزار دار و گوڵ لە نەمامگەکانی هەولێر بەرهەمهێنراوە

شەیری بکە لە:
لە ساڵێکدا زیاتر لە 100 هەزار دار و گوڵ لە نەمامگەکانی هەولێر بەرهەمهێنراوە

دیمەنی گوڵچاندن لە هەولێر

ئاڤا نیوز

 

ئەمساڵ ڕێژەی بەرهەمهێنان و  چاندنی دار و گوڵ لە شاری هەولێر بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، ئاستی بەرهەمهێنان بەڕێژی 20% بەرز بووەتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: ڕێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە ڕێگەی هەرسێ نەمامگەی نموونەیی توانیومانە لە ساڵی 2025 توانای ئاستی بەرهەمهێنان و چاندنی دار و گوڵ بەڕێژەی 20% بەرز بکەینەوە.

 

- تەنیا ئەمساڵ 128 هەزار و 341 دار بەرهەمێنراوە، هاوکات 106 هەزار و 527 گوڵ چێنراون، بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەرسێ نەمامگەکانمان لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوو نەگەیشتووەتە ئاستی ئەم ڕێژەیە.

 

ئەمەش بزانە:  ئەو دارانەی کە چاندراون لە جۆری داری (سیسەم و ئەلبزیاو و دەدۆنیان و پێ حوشتر ) بوون، لەبەر ئەوەی ئەمانە بەرگەی کەشوهەوای شاری هەولێر دەگرن، زۆری ئەم دارانە لە شوێنی قەرەبووی دارە وشکبووەکان و داره شکاوەکان چێندراون.

 

- "جگە لە کاری چاندن، بەڕێوەبەرایەتیەکەمان توانیویەتیی لەساڵی 2025 کاری نۆژەنکردنەوەی ئەنجام بدات، زیاتر لە 73 شوێن لە پارک و باخچە و ناوفورە و شەقامە سەرەکییەکان و دوورگەناوەندیەکان دار و گوڵەکانیان کاری نۆژەنکردنەوەی بۆ کراوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: بە پێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر، کار لەسەر زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی شار لە سنووری پارێزگای هەولێر کراوە، لە ماوەی کابینەی نۆیەم یەک ملیۆن و 500 هەزار دار و گوڵ لە سنووری هەولێر چێندراون، هاوکات نەمام بۆ هەریکە شارەوانییەکانی سۆران، ئاکرێ، شەقڵاوە و بەردەڕەش نێردراوە، بەشێکیش دراوە بە مزگەوت، قوتابخانە و هاونیشتمانیان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ