ئەمساڵ فەرمانگە دادییەكان سەرووی ملیۆنێک مامەڵەیان بە سیستمی ئەلیكترۆنی ڕایی كردووە

شەیری بکە لە:
ئەمساڵ فەرمانگە دادییەكان سەرووی ملیۆنێک مامەڵەیان بە سیستمی ئەلیكترۆنی ڕایی كردووە

گرافیک؛ ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان، فەرمانگە دادنووسییەكانى سەر بە وەزارەتی داد، زیاتر لە ملیۆنێک مامەڵەی هاونیشتمانیان بە سیستمی ئەلیكترۆنی ڕایی كردووە. 

 

وێنە گەورەکە: بەدیجیتاڵیكردنی كاروبارەکانی دامودەزگا حكومییەكان، یەكێكە لە هێڵە گشتییەكانیی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەپێناو خێرا جێبەجێكردنی مامەڵەی هاووڵاتیان، بەرزكردنەوەی ئاست و كوالێتی خزمەتگوزارییەكان، پاراستنی زانیاریی هاووڵاتیان و ڕێگرییكردن لە ونبوون و ساختەكاری.

 

زانیاری بەدەستهاتوو: ئاڤا داتاکانی پەیوەست بە فەرمانگە دادنووسییەکانی هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە، بەپێی ئەو داتایانە لەماوەی 10 مانگدا لە سەرجەم فەرمانگەکان سەرووی ملیۆنێک مامەڵەی هاونیشتمانیان ڕاییکراون.

 

ژمارەکان وادەڵێن: فەرمانگەكانی جێبەجێكردن، زیاتر لە چوار هەزار دۆسیەی تەنفیزییان كۆتایی پێهێناوە مەبەست لە دۆسیەی تەنفیزی پێکهاتوون لە بڕیارەکانی دادگا، پابەندی نێوان کەسولایەنەکان، نووسراوە فەرمییەکان.

- زیاتر لە 10 هەزار مامەڵەی پەیوەست بە منداڵانی ناكام لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكانی چاودێریی ناكامەكان كاری لەسەر كراوە.

- لەماوەی ساڵێكدا، زیاتر لە هەزار سكاڵای لەسەر مافی گشتی و بەفیڕۆدانی موڵك و ماڵی گشتی و لابردنی زێدەڕۆیی و سەرپێچییەكان بەرزكردووەتەوە.

- لەكۆی هەزار و 200 دۆسیەی تاوان، لە دادگاكانی هەرێمی كوردستان، سەرووی هەزار دۆسیەی تاوان یەكلاكراونەتەوە. 

- دەزگای داواكاریی گشتی زیاتر لە سێ هەزار نووسراوی بەدواداچوونیشی ئاڕاستەی دامودەزگا پەیوەندیدارەكان كردووە.

- ئەنجوومەنی شووڕای هەرێم، لەڕێگای دادگاكانی كارگێڕیی شارەكانی هەرێمی كوردستان، نزیكەی 400 دۆسیەی یەكلاكردووەتەوە و ژمارەیەك داواش لەبەردەستدا ماون.

- دەستەی بەرزەفتكردنی فەرمانبەرانیش تایبەتە بە یەكلاكردنەوەی كێشەی نێوان فەرمانبەر و ئەو دەزگایەی فەرمانبەر كاری تێدا دەكات، لەماوەی 11 مانگدا پتر لە 300 دۆسیەی یەكلاكردووەتەوە.

- ئەنجوومەنی شووڕا، داڕشتنی یاسایی بۆ ژمارەیەك پرۆژەیاسا كردووە، ئەمە جگەلەوەی ڕادەربڕینی بۆ دەیان یاداشت كردووە كە بۆچوونی یاسایی ئەنجوومەنەكەی لەبارەوە وەرگیراوە.

 

باكگراوند: لە مانگی ئایاری ساڵی 2019، پرۆژەی بەئەلیكترۆنیكردنی فەرمانگەكانی دادنووسی كوردستان دەستیپێكرد. ئێستا 74 فەرمانگەی دادنووسی و 264 دادنووس، مامەڵەكانی هاووڵاتیان بە سیستمی ئەلیكترۆنی ڕایی دەكەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ