مەرج و ڕێکارەکانی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ئاشکرا دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق؛ وێنە ئەرشیڤ
ئاڤا نیوز
دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق دەکرێتەوە، مەرج و ڕێکارەکانی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ئاشکرا دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق لە ئەمڕۆوە کراوە دەبێت، مەرجی سەرەکی خۆکاندیدکردنیش دەبێت لەدایکبوویی عێراق و لە دایک و باوکێکی عێراقی بێت، ناوبانگ و ئەزموونێکی سیاسی باشی هەبێت، لە دەستپاکی، دادپەروەریی و دڵسۆزی بۆ نیشتیمان شاهێدی بۆ بدرێت.
زانیاریی زیاتر: پێویستە کاندیدی پۆستی سەرۆککۆمار لانیکەم تەمەنی 40 ساڵ بێت، هەروەها بەلانیکەم بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەبێت و بڕوانامەکەی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق دانی پێدانرابێت، بە هیچ تاوانێک حکوم نەدرابێت، یاسای ڕیشەکێشکردنی بەعس (لێپرسینەوە و دادپەروەری) نەیگرێتەوە.
ئەوەی گرنگە بیزانیت: لە کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆککۆمار و لە کاتی دەنگدان لە خولی یەکەمدا پێویستی بە دوو لەسەر سێی دەنگی پەرلەمانتاران هەیە، ئەگەر هیچکام لە کاندیدەکان ئەو ڕێژەیەی بەدەستنەهێنا، هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دووبارە دەکرێتەوە، لە خولی دووەمدا هەرکامێکیان زیاتر بهێنێت، ئەوەیان بە سەرۆککۆماری هەڵبژێردراو دادەنرێت. یاساکە مەرجی داناوە کۆی ئەو ڕێکارانە و یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار نابێت لە ماوەی دەستووری زیاتری پێ بچێت کە 30 ڕۆژە.
بەشێکی دیکە لە ڕێکارەکانی خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بە گوێرەی هەمان یاسا:
سێ ڕۆژ، ماوەی خۆکاندیدکردنە
سێ ڕۆژ، ماوەی تانەدانە بۆ ئەوانەی ناویان لە لیستەکەدا نییە لەبەردەم دادگای فیدڕاڵی.
لە ماوەی سێ ڕۆژ، دادگای فیدڕاڵی تانەکە یەکلایی دەکاتەوە.
سێ ڕۆژ، دادگای فیدڕاڵی پەرلەمان لە بڕیاری تانەکە ئاگادار دەکاتەوە.
ڕاگەیاندنی لیستی کۆتایی کاندیدانی سەرۆککۆمار، ماوەکەی دیارنییە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ: ئەگەر حەماس نەمێنێت حکومەتی نوێ لەغەززە پێکدێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران لە کوردستان دەستپێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
بوومەلەرزە لە زێڕی دا؛ مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 دابەزی بۆ 870 هەزار دینار
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ: ئەگەر حەماس نەمێنێت حکومەتی نوێ لەغەززە پێکدێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران لە کوردستان دەستپێدەکات
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە %67 كەمی كردووە



