بوومەلەرزە لە زێڕی دا؛ مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 دابەزی بۆ 870 هەزار دینار
- بزنس
- 31 کانوونی یەکەم
گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بوومەلەرزەیەکی دیکە لە زێڕی دا، مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 دابەزی بۆ 870 هەزار دینار، لەگەڵ ئەوەی ئۆنسەیەک زیو 14 دۆلار دابەزیوە، بەڵام بە کیلۆ هەر گرانە.
چیرۆکی سەرەکی: زێڕ بەردەوامە لە پاشەکشەکردن، تاوەکو ئەمڕۆ جوڵەی سەیر و ناوازە لە بازاڕی زێڕ ڕوودەدات. زیویش سەرەڕای بەردەوامی لە دابەزین، گەڕایەوە بۆ هەمان ئەو ئاستەی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو دروستی کرد، زیو هاوشێوەی زێڕ، بەیەک جوڵە، یەک ئاڕاستە و یەک خێرایی دێن و دەچن.
لێدوانی فەرمی: د. مستەفا مەلا حەسەن، شارەزای ئابووری و پێشکەشکاری زەنگی بازاڕ لە ئاڤا میدیا، دەڵێت، حاڵی زێڕ دیارە، لە هەموو شوێنێک پشووە، سیولە (پارەی نەختینە) لە بازاڕ کەمە، بازاڕ ترسی دابەزینی زیاتر هەیە، بەهۆی پشووەکان و کەمبوونەوەی نەختینە و لە هەمووی گرنگتر فرۆشتنی بە کۆمەڵی زێڕ پاشەکشەی کردووە و دابەزیوە. لەبارەی زیویش دەڵێت، ناردنە دەرەوەی زیو، بووە هۆکار بۆ ئەوەی زیو کەم بکات، ئینجا مانگی 12 جارێکی دیکە زیو گرانبوویەوە.
زانیاریی زیاتر: مسقاڵێک زێڕ گەیشتە 912 هەزار، دواتر دابەزی بۆ 885 هەزار، پاشان بەرزبوویەوە بۆ نزیکەی 895 هەزار و ئێستاش 875 هەزار دینارە. زیو لە 28 دۆلارەوە دەستیپێکرد، بە کیلۆ 1050 دۆلار بوو. ئێستا کیلۆی بە 2800 دۆلارە، سەرەڕای ئەم دابەزینە گەورەیە، بەڵام بە کیلۆ لە کوردستان زیو هەر گرانە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بە گوتەی د. مستەفا مەلا حەسەن، بە نزیکبوونەووە لە کۆتایی ڕۆژی پێش سەری ساڵ، بازاڕ جوڵەی سەیر بەخۆیەوە دەبینێت، ئەگەری دابەزینی نڕخی زێڕ و زیو هەیە، پێشبینی دەکرێت، زیو لە ساڵی داهاتوو زیاتر بەرزبێتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
وتەبێژی یەکێتی: هەوڵ دەدەین لەگەڵ پارتی بگەینە ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کێبڕکێی مەسک و بێزۆس؛ جەنگی داگیرکردنی مانگ
7 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیایەکی گەورەی مریشک لە ئەمریکا سکاڵاباران دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەشتی شارەزوور سەوزپۆش بووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 شوبات
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
وتەبێژی یەکێتی: هەوڵ دەدەین لەگەڵ پارتی بگەینە ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مارکۆ ڕۆبیۆ کۆبوونەوە




