هەسەدە: ئەمساڵ 163 ئۆپەراسیۆنمان دژی داعش ئەنجامداوە و سێ سەرکردەیان کوشتووە

شەیری بکە لە:
هەسەدە: ئەمساڵ 163 ئۆپەراسیۆنمان دژی داعش ئەنجامداوە و سێ سەرکردەیان کوشتووە

یەکێک لە تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان لەلایەن هەسەدە

ئاڤا نیوز

 

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئاشکرای دەکات، لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئەمساڵ 163 ئۆپەراسیۆنی دژی داعش ئەنجامداوە و بەهۆیەوە 140 ئەندامی داعش دەستگیرکراون و 13 یان کوژراون، لەناو کوژراوەکانیش سیانیان سەرکردەی ڕێکخراوەکە بوون.

 

چیرۆکی سەرەکی: ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە لە ڕاگەیێنراوێکدا باسی لەوەشکردووە، لە ساڵی 2025دا ڕێکخراوی داعش 220 هێرشی ئەنجامداوە، ئەوەش مانای وایە مەترسییەکانی داعش تائێستاش بەردەوامن و ڕێكخراوەکە هەموو بۆشاییەکی ئەمنیی بۆ تێکدانی ئارامی دەقۆزێتەوە، بۆیە ئۆپەراسیۆنەکانیش بەردەوام دەبن.

 

ئەنجام: ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە بەرامبەریشدا هەسەدە بە هاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، 163 ئۆپەراسیۆنی دژی ڕێکخراوەکە ئەنجامداوە، کە 32 ئۆپەراسیۆنیان بریتی بوون لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ چەکدارەکانی داعش.

 

ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکان

140 ئەندامی داعش دەستگیرکراون

13ی دیکەش کوژراون کە سیانیان سەرکردەی ڕێکخراوەکە بوون

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: