لە ساڵی 2025 نزیکەی 92 هەزار پارچە زەوی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دابەشکراوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دابەشکردنی زەوی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، وێنە؛ ئەرشیڤ
ئاڤا نیوز
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایدەگەیێنێت، 485 هەزار فەرمانبەر، پێشمەرگە و خانەنشین فۆڕمی وەرگرتنی زەوییان گەڕایەوە شارەوانییەکان و ژمارەیەکی زۆریان تیروپشکی وەرگتنیی زەوییان بۆ کرا.
وێنە گەورەکە: بۆ ماوەی چەندین ساڵ، دابەشکردنی زەوی ڕاگیرابوو، لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا هەر فەرمانبەرێک ئەگەر مەرجەکانی پێدانی زەوی هەبێت، 200 مەتر زەوی پێبدرێت، 485 هەزار کەس ڕەزانەمەندیان هەیە و ئەمساڵ 19٪ـی ئەو ڕێژەیە تیروپشکی دابەشکردنی زەوییان بۆ کراوە.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی فۆڕمی زەویی لە وەزارەتی شارەوانی، بە ئاڤای ڕاگەیاند، لە هەر چوار پارێزگا و هەر چوار ئیدارە سەربەخۆکەی هەرێمی کوردستان، 485 هەزار فەرمانبەر و خانەنشینان فۆڕمیان پەسەند کراوە و بۆ شارەوانییەکان گەڕێنراونەتەوە، لەو ڕێژەیە نزیکەی 285 هەزار فەرمانبەری مەدەنی و خانەنشینن، نزیکەی 200 هەزار پێشمەرگە و هێزی ئەمنین.
ژمارەکان وا دەڵێن: ئەم فۆڕمانەی پەسەندکراون بەمشێوەیە بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابەش دەبن:
٠ هەولێر: 140 هەزار فۆڕم
٠ سلێمانی: 130 هەزار فۆڕم
٠ دهۆک: 86 هەزار فۆڕم
٠ هەڵەبجە: 11 هەزار
٠ سۆران: 38 هەزار
٠ زاخۆ: 15 هەزار
٠ ڕاپەڕین: 34 هەزار
٠ گەرمیان: 31 هەزار
تاوەکو ئێستا 91 هەزار و 736 کەس تیروپشکی دابەشکردنی زەوییان بۆ کراوە، بەمشێوەیە:
٠ هەولێر: 64 هەزار
٠ سلێمانی: 19.5 هەزار فۆڕم
٠ دهۆک: سێ هەزار و 489 فۆڕم
٠ هەڵەبجە: هیچ زەوییەک دابەشنەکراوە
٠ سۆران: هیچ زەوییەک دابەشنەکراوە
٠ زاخۆ: چوار هەزار و 747
٠ ڕاپەڕین: هیچ زەوییەک دابەشنەکراوە
٠ گەرمیان: هیچ زەوییەک دابەشنەکراوە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: بە مەبەست ڕێگری لە پێکهێنانی حکومەت کراوە
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو شارانەی جیهان کە بەناوبانگترین ئاهەنگی سەری ساڵ ساز دەکەن
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداریی لە دروستبوونی شەختە لە ڕێگاوبانەکان دەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: بە مەبەست ڕێگری لە پێکهێنانی حکومەت کراوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دورگەی کریسمس یەکەم شوێنی زەوی بوو پێی نایە ساڵی 2026
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەی یەک لەدوای یەک دەچنە نێو ساڵی نوێ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوورگەکانی چاتهام لە وڵاتی نیوزلاندا چوونە نێو ساڵی 2026





