ئاڤا ناوی ئەوانە ئاشکرا دەکات کە داواکارییان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار پێشکەش کردووە

شەیری بکە لە:
ئاڤا ناوی ئەوانە ئاشکرا دەکات کە داواکارییان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار پێشکەش کردووە

ئاڤا نیوز

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەفەرمی كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆككۆمار كردەوە، تەنیا لە یەک ڕۆژدا 23 کەس خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە.

زانیاریی تایبەت: سێ کەس لەڕێگەی ئەمیندارییەتی پەرلەمانەوە فۆڕمی خۆپاڵاوتنیان وەرگرتووە و ئەوانیش؛ نوێنەری نزار ئامێدی وەک کاندیدی یەکێتی، نوێنەری لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری ئێستای عێراق و ئاسۆ فەرەیدوون، پارێزگاری پێشووی سلێمانییە.

زانیاریی زیاتر: دوای کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆککۆماری عێراق تا ئێستا 20 کەس فۆڕمی ڕێگەپێدانیان لە بەشی یاسایی پەرلەمان وەرگرتووە بۆ ئەوەی خۆیان کاندید بکەن بۆ ئەو پۆستە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: جگە لەو 20 کەسە، تاوەکو ئێستا تەنیا لەتیف ڕەشید و نزار ئامێدی پێداویستییە فەرمییەکانیان پێشکەش کردووە بۆ دووبارە خۆکاندیدکردن، بەڵام ئاسۆ فەرەیدوون تەنیا فۆڕمی وەرگرتووە و پرسیاری لەبارەی پڕۆسەکە کردووە.

كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن:

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەفەرمی كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆككۆمار كردەوە.

پاڵپشت بە ماددەكانی 2 و 3 لە یاسای ژمارە 8ـی ساڵی 2012 لە یاسای حوكمەكانی خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆككۆمار، ئەنجوومەنی نوێنەران دەرگای خۆكاندیكردنی كردەوەو ڕایگەیاند، ئەوانەی دەیانەوێت خۆیان كاندید بكەن و ئەم مەرجانەی خوارەوەیان تێدایە، نووسراو پێشكەش بكەن لەگەڵ بەڵگەنامە فەرمییە ئەسڵییەكان كە بیسەلمێنێت ئەو مەرجانەیان تێدایە، ئەمانە لەگەڵ سیڤییەكانیان پێشكەشی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران بكەن و ڕادەستی فەرمانگەی كاروباری یاسایی پەرلەمان/ بەشی كۆنگرەكان بكرێت، لەماوەی دەوامی فەرمیدا لە 9ـی بەیانییەوە تاوەكو 3ـی پاشنیوەڕۆ (لە ڕۆژانی چوارشەممە، یەكشەممە و دوو شەممە) كە دەكاتە ڕۆژانی 31-12-2025 تا 4 و 5-01-2025، لەگەڵ وەرگرتنی پسوولە كە بیسەلمێنێت داواكارییان پێشكەش كردووە لەگەڵ ڕێككەوتی پێشكەشكردن و بەڵگەنامە هاوپێچەكانی.

مەرجەكانی خۆكاندیدكردن:

پشتبەست بە ماددەی 1ـی لە یاساكە، كاندیدی پۆستی سەرۆككۆمار دەبێت ئەم مەرجانەی تێدا بێت:

٠ لە عێراق لەدایكبووبێت و لە دایك و باوكێكی عێراقی بێت.

٠ لەڕووی عەقڵییەوە سەلامەت بێت و 40 ساڵی تەمەنی تەواو كردبێت.

٠ ناوبانگی باش و ئەزموونی سیاسی هەبێت، دەستپاك و سەرڕاست و دادپەروەر و دڵسۆز بێت بۆ نیشتمان. 

٠ نابێت ئاستی خوێندنی لە بڕوانامەی بەرایی زانكۆ "بەكالۆریۆس" كەمتربێت و دەبێت بڕوانامەكەی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراقەوە پەسەندكرابێت.

٠ حوکم نەدرابێت بە تاوانێك كە لەكەداری بكات.

٠ یەكێك نەبێت لەوانەی كە ڕێوشوێنەكانی یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەیی دەیانگرێتەوە، یان هەر رێوشوێنێكی تر كە جێگەی بگرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ