وەزیری تەندروستی: تیمە تەندروستییەکان لە سەرجەم ناوچەکان لە ئیشکگری دەبن
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی ئامدەکارییەکانی سەری ساڵی نوێ لەبەردەم قەڵای هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستی بۆ شەوی سەری ساڵی نوێی 2026 لە هەرێمی کوردستان، نەخۆشخانە و دامودەزگا تەندروستیەکان ڕاسپاردووە کە دەوامی ئێشکگری بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بۆ ماڵئاوایی لە ساڵی 2025 و پێشوازی لە ساڵی 2026 دێنە دەرەوە و لە شوێنە گەشتیارییەکان و بۆنەکاندا بەشداری دەکەن، بەشێکی زۆری دامەزراوەکانی حکومەتیش بۆ ئاسانکاری لە ئیشکگریدا دەبن.
لێدوانی فەرمی: د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان؛ بە ئاڤای گوت، "جگە لەوەی نەخۆشخانە و دامودەزگا تەندروستییەکان دەوامی ئیشکگرییان دەبێت و بەشێوەی بەردەوام کراوە دەبن، لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکان تیمی تەندروستی ئێشکگر دادەنرێت، بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو."
زانیاریی زیاتر: نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکییەکان، سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە، بانکی خوێن و خزمەتگوزاری دابینکردنی خوێن، سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە بەشێوەی ئێشکگری کراوە دەبن.
ئەمەش بزانە: تیمەکانی فریاگوزاری و هێڵی (122) بەردەوام دەبن لە ئەرك و کارەکانیان بەشێوەی 24 کاتژمێری وە هۆبەی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست و گەشتیاری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: ئەمشەو لە دهۆک بەفر و لە سلێمانی باران دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم






