ئەمساڵ نزیکەی 100 هەزار تۆن بەرهەمی ناوخۆیی کوردستان هاوردەی وڵاتان کراوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

گرافیکی هەناردەکردنی بەرهەمی ناوخۆیی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ئاماری یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان، ئەمساڵ نزیکەی 100 هەزار تۆن بەرهەمی ناوخۆیی هەناردەی وڵاتانی جیهان کراوە، لەوانە 12 جۆر دەرمانی پزیشکی بەرهەمی هەرێمی کوردستان هەناردەی وڵاتان کراون.
وێنە گەورەکە: یەکێک لە کارە لەپێشینەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگی دانە بە بەرهەمی ناوخۆیی، لەماوەی تەمەنی کابینەکە، ئاسانکاری زۆر کراوە بۆ جووتیاران و خاوەنکارانی ناوخۆ.
لێدوانی فەرمی: شێخ موستەفا عەبدولڕەحمان، سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان چوار هەزار و 863 کارگە مۆڵەتی دامەزراندنیان لە وەزارەتی بازرگانی وەرگرتووە، 205 مۆڵەتیان لە ئەمساڵدا بووە، هاوکات دوو هەزار و 342 کارگە لە ژێر دامەزراندانن. بەهۆیانەوە 51 هەزار و 854 هەلی کار ڕەخساون. لەناو کارگەکاندا لە بواری بیناسازی، زەرفی کاغەز، کلێنکس و کارتۆن پشکی شێریان بەردەکەوێت و زۆرترینن، بەڵام لە بواری کارەبا و ڕستن وچنین کەمترین ڕێژەیان بەردەکەوێت.
شێخ موستەفا عەبدولڕەحمان دەشڵێت، هەر کارگە و کارخانەیەک بەرهەمەکانی 25%ـی پێداویستی ناوخۆ پڕ بکاتەوە، حکومەت ڕاستەخۆ لە دەروازەکان باجێکی زۆر دەخاتە سەر ئەو جۆرە بەرهەمە بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر بەرهەمی ناوخۆیی نەبێت. ئێستا 150 بەرهەم گەیشتوونەتە ئەو ئاستە و دەتوانن 50% بۆ 100% پێداوستییەکانی بازاڕی ناوخۆی هەرێمی کوردستان پڕبکەنەوە وەک بەرهەمە شیرەمەنییەکان، پەلەوەر و هێلکە، شیش و چیمەنتۆ، بەڕێژەی 70% بەرهەمی ئەو کارگانە بۆ شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق هەناردە دەکرێت.
سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکاران ئەمانەشی وت:
٠ ئەمساڵ زیاتر لە دوو هەزار کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی تۆمارکراون، ڕێژەی هەبوونی کۆمپانیا بیانییەکان لە هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەیە:
تورکیا 44%
ئێران 10%
ئەمریکا 6%
بەریتانیا 5%
ئوردن 4%
ئماڕات 4%
سعوودیە و قەتەر 3%
وڵاتانی عەرەبی و چین 31%
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی ئاماری یەکێتییەکە بۆ ساڵی 2025، 99 هەزار و 852 تۆن خۆراک و کەل وپەل هەناردەی وڵاتان کراون.
12 جۆر دەرمانی پزیشکی هەناردەی وڵاتان کراوە
شەش بارهەڵگر ئاوی کانزایی خواردنەوە هەناردەی وڵاتان کراوە
10 تۆن زەیتی زەیتون هەناردە کراوە
ساڵانە 10 ملیۆن تۆن چیمەنتۆ بۆ شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق دەنێردرێت
لەلایەکی دیکەوە: لە ماوەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
175 پڕۆژەی کشتوکاڵی دامەزراون
زیاتر لە 100 هەزار تۆن پەتاتە هەناردەی وڵاتان کراوە
10 هەزار کارتۆن جپسی پەتاتە هەناردەی سعوودیە کراوە
10 هەزار سێوی سووری بەرواری باڵا هەناردەی چەند وڵاتێک کراوە
دۆشاوی تەماتە هەناردەی ئەمریکا و چوار وڵاتانی ئەوروپی و عەرەبی کراوە
بەرمیل و دەرگا هەناردەی وڵاتانی عەرەبی کراوە
هەر بەپێی ئاماری یەکێتی هەناردە و ناردنکارانی کوردستان، لە هاوردەکردندا خۆراک بە پلەی یەکەم، بەروبوومی کشتوکاڵی پلەی دووەم، ڤێرتێرنەری بەپلەی سێیەم، ئاژەڵی زیندوو بە پلەی چوارەم و پزیشکی بە پلەی پێنجەم دێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
هاتووچۆ لەڕێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ئاسایی دەبێتەوە
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
- بزنس
- 58 خولەک لەمەوپێش
عێراق نرخی گەنمی جووتیاران كەم دەكاتەوە
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ماوەی كابینەی نۆیەم 451 مزگەوت لە كوردستان دروست كراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
26 خولەک لەمەوپێش

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
هاتووچۆ لەڕێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ئاسایی دەبێتەوە
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ لە سنووری كۆیە سێ كەس گیانیان لەدەست دا





