هاتووچۆ لەڕێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ئاسایی دەبێتەوە

شەیری بکە لە:
هاتووچۆ لەڕێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ئاسایی دەبێتەوە

دەروازەی ئیبراهیم خەلیل

ئاڤا نیوز

دوای ئەوەی هاتووچۆ لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل بەشێوەیەکی کاتی ڕاگیرا، ئێستا هاتن و چوونی گەشتیار و بازرگانان دەستیپێکردووەتەوە.

وێنە گەورەکە: چەند ڕۆژێکە کەشوهەوا ناجێگیرە و شەپۆڵێکی بەفر و بارانبارین تەواوی هەرێمی كوردستان و ناوچەکە و وڵاتی تورکیای گرتوەتەوە، بەمەش ئاستەنگی هاتووچۆی لە چەندین شوێن دروست کردووە، هەر لەبەر ئەمە گەشتکردن بۆ وڵاتی تورکیا لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل بەشێوەیەکی کاتی ڕاگیرا، بەڵام ئێستا ئاسایی بووەتەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەشی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و بەفربارین لە چەند ناوچەیەکی سنووری تورکیا، چوونی ئۆتۆمبێلی گەشتیار و بارهەڵگر لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ وڵاتی تورکیا لە دەروازەی 'خابوور'ـی دیوی تورکیا، واتە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل، بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیرا، ئێستا جارێکی دیکە هاتووچۆ تێیدا ئاسایی بووەتەوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ