پارێزگاری هەولێر: ئەمساڵ زیاتر لە سێ ملیۆن گەشتیار سەردانی هەولێریان كردووە

شەیری بکە لە:
پارێزگاری هەولێر: ئەمساڵ زیاتر لە سێ ملیۆن گەشتیار سەردانی هەولێریان كردووە

دیمەنی ئاهەنگگێڕانی هاووڵاتیان لەبەردەم قەڵای هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، لە پێشوازیكردنی گەشتیاران بۆ ئاهەنگ و فێستیڤاڵەكانی سەری ساڵ بەردەوامن و ڕاشیگەیاند تەنیا لە ئەمساڵدا سێ ملیۆن و 400 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان كردووە.

وێنە گەورەکە: ساڵانە بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵ و بۆنە تایبەتەکان، گەشتیارێکی زۆر لە ناوەڕاست و باشووری عێراق تەنانەت وڵاتانی دراوسێ، سەردانی شاری هەولێر دەکەن بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش لە کەشێکی ئارام.

لێدوانی ڕۆژنامەوانی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، تەواوی ئامادەکارییە ئەمنییەکان کراون و هاونیشتمانیان و گەشتیاران لە کەشێکی ئارام شەوی سەری ساڵ بەڕێ دەکەن، ئەمشەو کاتژمێر 12:00 لەگەڵ هاتنی سەری ساڵی نوێ بەشێوازێکی جیاواز لەسەر قەڵای هەولێر یاری ئاگرین هەڵدەدرێت. پێشتریش ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی ئەو بۆنەیە کرابوو  شارەوانی هەولێر لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا لە سەنتەری هەولێر چەندین فێستڤاڵ و پێشانگای هونەری و کولتووری جیاوازی کردووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە: پارێزگاری هەولێر، پیرۆزبایی سەری ساڵی زاینی لە خەڵکی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی، ساڵی 2025 ساڵی خۆڕاگری خەڵکی هەرێمی کوردستان بوو بەرامبەر ئاڵنگارییەکان، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، توانی لەناو قەیرانەکاندا دەیان پڕۆژەی ستراتیژی خزمەتگوزاریی بکات و لە ئایندەیەکی نزیکدا بەشێکی دیکەی ئەو پڕۆژانە دەکەونە خزمەت هاوڵاتییانەوە.

گوتیشی لە کەرتی گەشتیاری، هەرێمی کوردستان بەرەوپێشەوە چووە هەر لە پڕۆژە گەشتیارییەکان تا دەگات بە تەواوی ئاسانکارییەکان بۆ هاتنی گەشتیاران بەوهۆیەوە ڕۆژانە 120 هەزار هاووڵاتی لە شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانەوە ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ ساڵی 2025 زیاتر لە سێ ملیۆن 400 هەزار گەشتیار ڕوویان لە پارێزگای هەولێر کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ