ئاڤا نیوز
بەپێی پێشبینییەکانی شێخ دارا، ئەمشەو لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت و لە سلێمانیش باران دەبارێت. دەشڵێت لەم هەفتەیە شەپۆلێکی نوێی باران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزا و پێشکەشكاری کەشوهەوای ئاڤا ڕایگەیاند، سبەی پێنجشەممە کەشوهەوای هەرێمی کوردستان تا ڕادەیەک جێگیر دەبێت، ڕۆژی هەینی ئەگەری هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر و باران ببارێت و شەپۆلێکی نوێی باران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات، بەو هۆیەوە پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و لەناو شارەکان کۆتایی بە بەستەڵەک و شەختەبەند دەهێنێت، ئەمەش دەبێتە یەکەم شەپۆلی دەریای سپی لە ساڵی نوێدا و دەبێتە هۆی بارینیبارانی پچڕ پچڕ لەناوچە جیاوازەکاندا.
ئاماژەی بە ئەوەشدا، ئەگەری هەیە ئەمشەو لە ناوچەکانی دەوروبەری دهۆک، ئاکرێ، زاخۆ، مێرگەسۆر، بلێ و بارزان و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەفر و لە سلێمانیش کەمێک باران ببارێت ئەمەش دەبێتە کۆتا شەپۆلی بەفر و بارانی ساڵی 2025.
لەبارەی کەشوهەوای ڕۆژهەڵاتی کوردستان گوتی، لە چەندین شار مەترێک بۆ مەتر و نیوێک بەفر باریوە و لە شارەکان بە گشتی ئەمشەو بەفرێکی زۆر دەبارێت. لە باکوری کوردستانیش بەهۆی زۆری بەفربارین ئاستەگی هاتووچۆ دروست بووە.
لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی هەرێمی كوردستان، بڵاوی کردووەتەوە، سبەی سەری ساڵی نوێ ئاسمانی هەرێمی کوردستان، هەوری تەواو دەبێت و کاریگەری شەپۆلی بەفربارین بەردەوام دەبێت لەسەر ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک، ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، مێرگەسوور، ئامێدی، سنووری ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و ڕاپەرین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر لە ناوچەکانی دیکەش باران دەبارێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 50 خولەک لەمەوپێش
بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند ئەفسەرێکی باڵای عێراق زیندانی دەکرێن و لە خزمەتیش دەردەکرێن
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ هەولێر لە پێشوازی ساڵی نوێ دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
50 خولەک لەمەوپێش

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم
- ژینگە
- 50 خولەک لەمەوپێش
بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: ئەمشەو لە دهۆک بەفر و لە سلێمانی باران دەبارێت
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجی ئۆمەران نزمترین پلەی گەرمی تۆمار کراوە
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو دوو بەرامبەر باران باریوە
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداریی لە دروستبوونی شەختە لە ڕێگاوبانەکان دەدرێت
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران لە کوردستان دەستپێدەکات





