
دیمەنی بەفربارین لە حاجی ئۆمەران
ئاڤا نیوز
لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا نزمترین پلەی گەرمی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە حاجی ئۆمەران تۆمار کراوە کە 10 پلە لە خوار سفری سیلیزی بووە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 31-12-2025، کەشی هەرێمی کوردستان سارد و نیمچەهەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، لە دوای نیوەڕۆ شەپۆڵێکی بەفر بارین ڕوو لە بەشێک لەم ناوچانە دەکات ( سنووری پارێزگای دهۆک، ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، سنووری ئیدارەی سۆران، بەشێک لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین، چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر)، لە کاتی زیادبوونی کاریگەری شەپۆڵەکە ئەگەری نمە بارانیش دەبێت بە تێکەڵی لەسەر ناوچەی جیا جیا .
بەپێی ڕاپۆرتەکە پێشبینی دەکرێت خێرایى با مامناوەند بێت بە خێرایی 10 بۆ 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، بە ئاراستەی باشووری خۆرهەڵات دەبێت، مەوداى بینین لە نێوان حەوت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت، لەکات و شوێنی دابارین مەودای بینین لە سێ بۆ پێنج کیلۆمەتر دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: بۆ سبەی پێنجشەممە، 01-01-2025، پێشبینی دەکرێت ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و کاریگەری شەپۆلی بەفر بارین بەردەوام دەبێت.
ژمارەکان وا دەڵێن: هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە نزمترین پلەی گەرمی لە حاجی ئۆمەران تۆمارکراوە کە 10- پلەی سیلیزییە و بەرزترین پلەی گەرمیش لە گەرمیان بووە کە 10 پلەی سیلیزی بووە، بەرزترین و نزمترین پلەی گەرمی تۆمارکراوی شار و شارۆچکەکانی کوردستان بە پلەی سیلیزی بەمجۆرە بووە:
زاخۆ : بەرزترین 4، نزمترین -1
دهۆک: بەرزترین 4، نزمترین -3
ئامێدی: بەرزترین -7، نزمترین -4
ئاکرێ: بەرزترین 4، نزمترین -2
سۆران: بەرزترین 1، نزمترین -7
هەولێر: بەرزترین 5، نزمترین 0
حاجی ئۆمەران: بەرزترین -7، نزمترین -10
کەرکووک: بەرزترین 8، نزمترین 1
سلێمانی: بەرزترین 3، نزمترین -5
هەڵەبجە: بەرزترین 3، نزمترین -3
گەرمیان: بەرزترین 10، نزمترین 0
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 4 خولەک لەمەوپێش
لە ماوەی كابینەی نۆیەم 451 مزگەوت لە كوردستان دروست كراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: ئەمشەو لە دهۆک بەفر و لە سلێمانی باران دەبارێت
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو دوو بەرامبەر باران باریوە
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداریی لە دروستبوونی شەختە لە ڕێگاوبانەکان دەدرێت
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران لە کوردستان دەستپێدەکات
- ژینگە
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە کەشناسیی کوردستانەوە





