شێخ دارا: ئەمشەو لە دهۆک و سبەینێش لە چەندین ناوچە بەفر بارین دەستپێدەکاتەوە

شەیری بکە لە:

دیمەنی بەفر بارین لە هەرێمی کوردستان؛ وێنە ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم سبەی چوارشەممە لە هەرێمی کوردستان کەش ساردو نیمچە هەور دەبێت، لە دوای نیوەڕۆش شەپۆڵێکی بەفر بارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات.

لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزا و پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا ڕایگەیاند، سبەینێ شەپۆلێکی دیکەی بەفر  بارین لە دەریای سپییەوە ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و زیاتر لە ناوچەشاوییەکان دەبارێت و پلەکانی گەرمان نزم دەبنەوە و تەمو مژ و بەستەڵک و شەختە دروست دەبێت، گوتیشی ئەمشەو لە ناوچەشاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک بەفر دەبارێت.

ئەوەی پێشبینی دەکرێت:
بڕی بەفری پێشبینیکراو لە نێوان 5-10 سانتمەتر دەبێت، لە کاتی زیادبوونی کاریگەریی شەپۆڵەکە ئەگەری نمە بارانیش دەبێت بە تێکەڵی لەسەر ناوچەی جیا جیاکاندا دەبارێت.

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ئاماری بڵاوکراوەی کەشناسی هەرێم، زۆرترین ڕێژەی بەفربارین لە سنوری پارێزگای هەولێر لە حاجی ئۆمەران 50 سانتیمەتر و کەمترین ڕێژەش لە خەلیفان 6.5 سانتیمەتربووە، لە سنوری پارێزگای دهۆک لە چیای پیریس 60 سانتیمەتر و کەمترین ڕێژەش لە سەنتەری دهۆک 1.5 سانتیمەتربووە، لە سنوری پارێزگای سلێمانیش لە قەڵادزێ 23 سانتیمەتر و کەمترین ڕێژەش لە قڕگە 1 سانتیمەتربووە.


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ڕێژەی بەفر بارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی لە پاریزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی بەم شێوەیە بڵاوکردووەتەوە:

پارێزگای هەولێر:
پیرمام 18 سانتیمەتر
شەقڵاوە 25 سانتیمەتر
هیران 27 سانتیمەتر
کۆیە 10 سانتیمەتر
دێگەڵە 8 سانتیمەتر
سۆران 11 سانتیمەتر
خەلیفان 6.5 سانتیمەتر
چۆمان 22 سانتیمەتر
سیدەکان 25 سانتیمەتر
ڕەواندز 15 سانتیمەتر
حاجی ئۆمەران 50 سانتیمەتر

پاریزگای دهۆک:
دهۆک 1.5 سانتیمەتر
زاخۆ 3 سانتیمەتر
ئاکری 12 سانتیمەتر
گردەسێن 5 سانتیمەتر
بجیل 10 سانتیمەتر
دینارتە 18 سانتیمەتر
شەرمن 12 سانتیمەتر
باکرمان 13 سانتیمەتر
چیای پیریس 60 سانتیمەتر
شیلادزێ 13 سانتیمەتر
باتیفا 13 سانتیمەتر
بامەڕنێ 26 سانتیمەتر
مانگیش 15 سانتیمەتر
زاوێتە 18 سانتیمەتر
سەرسەنگ 23 سانتیمەتر
چامانکێ 18 سانتیمەتر
ئامێدی 20 سانتیمەتر
باعەدر 4 سانتیمەتر
دێرەلووک 17 سانتیمەتر
کانی ماسی 35 سانتیمەتر
ئەتروش 10 سانتیمەتر

پارێزگای سلێمانی:
قڕگە 1 سانتیمەتر
سیتەک 5 سانتیمەتر
قەرەداغ 3 سانتیمەتر
پێنجوێن 17 سانتیمەتر
ماوەت 12 سانتیمەتر
یاخسەمەر 20 سانتیمەتر
تەکیەی کاکەمەند 11 سانتیمەتر
ڕانیە 11 سانتیمەتر
چوارقوڕنە 9 سانتیمەتر
سەرکەپکان 19 سانتیمەتر
قەڵادزێ 23 سانتیمەتر

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ