زەنگی چوونەژوورەوە بۆ دەستپێکردنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لێدرا و نیسابی یاسایی تەواو نییە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا نیوز
چەند جارێکە زەنگی چوونەژوورەوە بۆ دەستپێکردنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لێدەدرێت و بڕیارە هەڵبژاردن بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانەکە سازبکرێت، کە شەوی ڕابردوو ئەو بابەتە یەکلایی نەکرایەوە، بەڵام لەبەرئەوەی نیساب تەواو نییە هێشتا کۆبوونەوەکە دەستی پێ نەکردووە.
چیرۆکی سەرەکی: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا میدیا لەناو پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، ئامادەبوونی پەرلەمانتاران بەدی دەکرێت، بەڵام هێشتا نیسابی یاسایی نییە و هێزە سونییەکان نەهاتوون بۆ کۆبوونەوەکە و بەشێک لە پەرلەمانتارانی شیعە نەهاتوونەتە ناو هۆڵی پەرلەمان.
لێدوانی فەرمی: پەیامنێری ئاڤا لێدوانی وەرگرتووە لە رێبوار کەریم، کاندیدی فراکسیۆنی ڕەوتی هەڵوێست و ڕکابەری بەدەستهێنانی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و وتوویەتی، لە خۆ کاندیدکردن ناکشێتەوە و بەردەوام دەبێت.
پەرەسەندنەکان: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، هاتووەتە ناو باڵەخانەی پەرلەمان و لە کۆبوونەوەیەدایە لەگەڵ عامر فایز، سەرۆکی بەتەمەنی پەرلەمان، بۆ ئەوەی گریمانە یاساییەکان لەگەڵ پەرلەمان تاوتوێ بکات و بە گرفتی یاساییەوە کاروبارەکان بەڕێوە نەچن، بەوپێیەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوام جەختی لەوە کردووەتەوە دەبێت کۆبوونەوەکە درێژ نەکرێتەوە و لە یەکەم کۆبوونەوەدا سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرێن.
باکگراوند: ئەمشەو دوو گەڕی هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە پشکی کوردە بەڕێوەچوو، دوو کەس کاندیدی پۆستەکە بوون؛ شاخەوان عەبدوڵڵا، کاندیدی فراکسیۆنی پارتی و ڕێبوار کەریم، کاندیدی فراکسیۆنی ڕەوتی هەڵوێست، بەڵام پۆستەکە یەکلایی نەبوویەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
عێراق ڕووبەڕووی سەدان هێرشی سایبەری دەبێتەوە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
گرێبەستی پەرەپێدانی فڕۆکەی جەنگیی بۆ ئیسرائیل واژۆ دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی تەقینەوەیەک لە بەنزینخانەیەکی سلێمانی چوار کەس بریندرابوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
عێراق ڕووبەڕووی سەدان هێرشی سایبەری دەبێتەوە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
گرێبەستی پەرەپێدانی فڕۆکەی جەنگیی بۆ ئیسرائیل واژۆ دەکرێت
- عێراق
- 45 خولەک لەمەوپێش
پەیمانگای کارنیگی: پارتی دەبێتە جەمسەرێکی بەهێزی دانوستانەکان لە عێراق
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی تەقینەوەیەک لە بەنزینخانەیەکی سلێمانی چوار کەس بریندرابوون





