عێراق ڕووبەڕووی سەدان هێرشی سایبەری دەبێتەوە

شەیری بکە لە:
عێراق ڕووبەڕووی سەدان هێرشی سایبەری دەبێتەوە

هاککەرێک لەکاتی دزینی داتا و زانیاری

ئاڤا نیوز

 

لە چەند مانگی ڕابردوودا، عێراق ڕووبەڕووی سەدان هێرشی سایبەری بووەتەوە، وەزیری گەیاندنی عێراقیش دەڵێت "هەموو ئەو هێرشانەمان پوچەڵ کردووەتەوە".

 

لێدوانی فەرمی: هیام یاسری، وەزیری گەیاندنی عێراق، ڕایگەیاند: وەزارەتەکەیان خاوەنی چەندین پڕۆژەی تایبەتە بە ئاسایشی سایبەری و لە ڕێگەیانەوە لە ماوەی ڕابردوودا سەدان هێرشی لەو جۆرەی پوچەڵ کردووەتەوە.

 

 - ئاسایشی سایبەری تەنیا پەیوەست نییە بە لایەنە سەربازییەکانەوە، بەڵکوو هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەت و کەرتی تایبەت دەگرێتەوە.

 

- ئێستا کار لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئەنسیدیدوس دەکەن، کە تایبەتە بە بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشانەی دەبنە هۆی ڕاگرتنی خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنییەکان.

 

ئەمەش بزانە: ئاسایشی سایبەر بریتییە لە پرۆسەی پاراستنی کۆمپیوتەر، تۆڕ، ئەپڵیکەیشن، سیستمی گرنگی دیجیتاڵ و داتا لە هەڕەشەی ئەلیکترۆنیی هاککەران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: