
ئاڵای هەریەک لە وڵاتانی کەنەدا و
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هێزی دەریایی شاهانەی کەنەدای وەک "ڕێکخراوێکی تیرۆریستی" ناساند و ڕایگەیاند ئەم بڕیارە وەک وەڵامدانەوە و تۆڵەکردنەوە دێت بەرامبەر بە بڕیارێکی ساڵی 2024ی کەنەدا بۆ بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێران.
لێدوانی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە "ئێران لە چوارچێوەی پرەنسیپی مامەڵەی هاوشێوە، هێزی دەریایی شاهانەی کەنەدا وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەناسێنێت."
ئەمەش بزانە: بەیاننامەکە ڕوونی نەکردووەتەوە کە ئایا ئەم بڕیارە چ لێکەوتەیەکی کردەیی بۆ هێزە کەنەدییەکان دەبێت و چی کاریگەرییەک بە دوای خۆیدا دێنێت.
پێشتر چی ڕووی دا: کەنەدا لە 19ی حوزەیرانی 2024 سوپای پاسدارانی خستە لیستی تیرۆرەوە، کە بەهۆیەوە ئەندامانی سوپای پاسداران بۆیان نییە بچنە ناو خاکی کەنەداوە و هەروەها کەنەدییەکان ناتوانن هیچ جۆرە مامەڵەیەکی بازرگانی یان دارایی لەگەڵ ئەندامانی سوپا یان خودی سوپاکەدا بکەن و هاوکات هەر دارایی و سامانێکی سوپای پاسداران یان ئەندامەکانی لە کەنەدا هەبێت، دەستی بەسەردا دەگیرێت.
باکگراوند: کەنەدا لە ساڵی 2012ـەوە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ تاران پچڕاندووە و ئێرانی بە "گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر ئاشتی جیهانی" وەسف کردووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کرایەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چین لە مانۆڕێکی سەربازیدا گەمارۆدانی تایوان تاقی دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کرایەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چین لە مانۆڕێکی سەربازیدا گەمارۆدانی تایوان تاقی دەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەست بە کارکردن لە پرۆژەی دەشتی بەهەشت دەکرێتەوە





