بەنگین ڕێکانی: دەنگدان بە کاندیدی پارتی کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار دەبێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
بەنگین ڕێکانی ڕۆڵی هەندێک لایەنی سیاسیی بەرز دەنرخێنێت لە چارەسەرکردنی گرفتەکان بۆ دەستنیشانکردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق. دەشڵێت، چارەسەرکردنی ئەم گرفتە کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریش دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە گەڕی سێیەمی دەنگدان بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەریەک لە فەرهاد ئەتروشی، کاندیدی پارتی و ڕێبوار کەریم، کاندیدی ڕەوتی هەڵویست بۆ ئەم پۆستە کاندید بوون. دواجار پۆستەکە لە بەرژەوەندی فەرهاد ئەتروشی یەکلایی کرایەوە.
لێدوانی فەرمی: بەنگین ڕێکانی، ئەندامی شاندی پارتی لە بەغدا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند: دوای گفتوگۆیەکی زۆر و دوور و درێژ، پرۆسەکە بە شێوەیەکی باش بەڕێوەچوو، فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق و هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر ڕۆڵێکی باشی هەبوو لە چارەسەرکردنی گرفتەکان.
لەلایەکی دیکە: بەنگین ڕێکانی ڕۆڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیشی سەبارەت بە گرفتەکان بەرز نرخاند و وتی، ئەمڕۆ هەڵوێستی زۆر باشیان هەبوو. ڕاشیگەیاند، "بە ناڕاستەوخۆ پەیام هەبوو لەنێوان ئێمە و ئەوان، پێش ئەوەی هەڵبژاردن دەستپێبکات، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان فراکسیۆنی یەکێتی لە بەغدا ئاگادار کردەوە کە دەنگ بە کاندیدی پارتی بدەن".
- ئەو کەشە ئەرێنییەی ئەمڕۆ دروست بوو، کاریگەری ئەرێنی لەسەر کاندیدی سەرۆککۆماریش دەبێت لەنێوان لایەنە سیاسییەکان.
گرفتە سەرەکییەکە: بەنگین ڕێکانی سەبارەت بە گرفتەکە کە لە گەڕی یەکەم و دووەمی هەڵبژاردنی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەبوو، ڕایگەیاند، گرفتەکە لە ئیدارەدان بوو، لایەنە سیاسییەکان هەندێک تێبینییان هەبوو، بەڵام "دوای ئەوەی لەگەڵ لایەنەکان دانیشتین، توانیمان گرفتەکە دەستنیشان بکەین و گرفتەکە چارەسەر بکەین".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر لەبەر خاتری پارتی، دووبارە دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان کرایەوە و پارتی لە شوێنی شاخەوان عەبدوڵڵا، فەرهاد ئەتروشی بۆ ئەم پۆستە کاندید کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات هێزەکانی لە یەمەن کشاندەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە فەرهاد ئەترووشی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات هێزەکانی لە یەمەن کشاندەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە فەرهاد ئەترووشی دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق باجی زیاتر دەخاتەسەر هاوردەکردنی ماست و شیری شل
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتباری کوشتنی ژن و پیاوەکەی شاوێسی ڕاگەیاند
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کرایەوە






