
هێزەکانی ئیمارات لە یەمەن
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی ئیمارات ڕایگەیاند، بەخواستی خۆیان و بۆ پاراستنی گیانی سەربازییەکانیان و، بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان، سەرجەمی ئەو هێزەی وڵاتەکەی دەکێشێتەوە کە لەچوارچێوەی شەڕی دژ بە تیرۆردا لە یەمەن مابوونەوە.
وێنە گەورەکە: ئیمارات یەکێک بوو لەو وڵاتانەی بەشداربوو لە هاوپەیمانیی عەرەبی کە ساڵی 2015 بەسەرۆکایەتیی سعودیە بۆ پشتیوانیی "شەرعییەت" لە یەمەن پێکهێنرا، ئەم هاوپەیمانێتییە شەڕی سەربازیی دژ بە حوسییەکانی یەمەن دەستپێکرد و چەندین ساڵی خایاند، وەزارەتی بەرگریی ئیمارات دەشڵێت، وڵاتەکەیان لە ساڵی 2019 ەوە بوونی سەربازیی لە یەمەن نەماوە، تەنیا لە چوارچێوەی شەڕی دژی تیرۆر، چەند تیمێکی لە یەمەن مابوون و ئەوانیش دەکشێننەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ ڕەشاد عیلمی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن بڕیاری دا ڕێککەوتنی بەرگریی هاوبەش لەگەڵ ئیمارات هەڵبوەشێنێتەوە و داواشی لە هێزەکانی ئیمارات کرد لەماوەی 24 کاتژمێردا هێزەکانی لە یەمەن بکێشێتەوە.
زانیاریی زیاتر: لەیەکەم کاردانەوەی بڕیارەکەی سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی یەمەنیش، وەزارەتی بەرگریی ئیمارات ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستای یەمەن، بڕیاریداوە سەرجەمی ئەو هێزەی وڵاتەکەی لە یەمەن بکێشێتەوە کە لەچوارچێوەی شەڕی دژ بە تیرۆردا لەو وڵاتەدا مابوون، بڕیارەکەش بەشێکە لە پابەندییەکانی ئیمارات بۆ پشتیوانی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- ژینگە
- 49 خولەک لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە کەشناسیی کوردستانەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە فەرهاد ئەترووشی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە فەرهاد ئەترووشی دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق باجی زیاتر دەخاتەسەر هاوردەکردنی ماست و شیری شل






