دیمەنی بەفربارین لە کوردستان
ئاڤا نیوز
بەپێی پێشبینییەکانی كەشناسیی کوردستان، ئەمشەو لە هەندێ ناوچەی هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما بۆ خوار سفر دادەبەزن و شەختە دروست دەبێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، سبەی چوارشەممە پلەکانی گەرما لە هەندێ ناوچە بەرز دەبێتەوە، بەڵام ئەو ناوچانەی لە ژێر کاریگەری شەپۆڵی بەفر دەبێت پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە.
لەلایەکی دیکە: شێخ دارا، شارەزا و پێشکەشکاری ئاڤا، گوتی: ئەمە دوایین شەپۆلی ئەمساڵ بوو، ئەگەریش هەیە لە ناوچە شاخاوییەکانی دەوروبەری دهۆک و زاخۆ و سۆران بەفر ببارێت.
ژمارەکان وا دەڵێن: پلەکانی گەرما کاتژمێر نۆی ئەمشەو لە هەندێ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەمجۆرە بووە:
هەولێر 1
پیرمام -5
سۆران -3
خەبات 1
شەمامک 2
بارزان -2
حاجی ئۆمەران -9
مێرگەسۆر -5
سلێمانی -1
چەمچەماڵ 0
بازیان -3
هەڵەبجە 3
دهۆک 0
زاخۆ 0
ئاکرێ 0
ئامێدی -4
بامەڕنێ -5
مانگێش -6
کەلار 3
لەلایەکی دیکە: بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و مەترسی دروستبوونی شەختە، بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێر، هۆشداریی دەداتە هاونیشتمانیان و گەشتیاران كە ڕێگاکان بەتەواوەتی دەبنە بەستەڵەک، بۆیە بەدرێژایی شەو تیمەکان بەردەوام دەبن بە پرژاندنی خوێ لە ڕێگاکان.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە %67 كەمی كردووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- ژینگە
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: ئەمشەو لە دهۆک و سبەینێش لە چەندین ناوچە بەفر بارین دەستپێدەکاتەوە
- ژینگە
- 29 کانوونی یەکەم
قایمقامی شەقڵاوە داوایەک لە شۆفێران دەکات
- ژینگە
- 29 کانوونی یەکەم
شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 29 کانوونی یەکەم
داتاکانی ئاستی بەفر و باران لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان






