قایمقامی شەقڵاوە داوا لە هاووڵاتیان دەکات ڕێگای شەقڵاوە بەکارنەهێنن

شەیری بکە لە:
قایمقامی شەقڵاوە داوا لە هاووڵاتیان دەکات  ڕێگای شەقڵاوە بەکارنەهێنن

بەفر بارین لە هەرێمی کوردستان؛ وێنە ئەرشیڤ

ئاڤا نیوز

 

 بەهۆی بەفربارینی زۆر تونێلی پیرمام بە هەردوو ئاراستەکەی داخراوە و ئاستەنگییەکی زۆر دروست بووە، قایمقامی شەقڵاوە لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە داوا لە هاووڵاتیان دەکات ڕێگاکە بەکار نەهێنن.

وێنە گەورەکە:  شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەشێکی ڕێگاوبانەکان بەهۆی بەفربارینی زۆرەوە داخراون و ئاستەنگیی زۆر بۆ هاتووچۆ بۆ دروست بووە، قایمقامی شەقڵاوە، لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە بانگەوازێک بڵاودەکاتەوە و داوا لە هاووڵاتیان دەکات هاوکاریان بن.

لێدوانی فەرمی: سوار ئەکرەم، قایمقامی قەزای شەقڵاوە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئێستا لە سنووری قەزای شەقڵاوە بەفرێکی زۆر دەبارێت و تونێلەکانی "پیرمام، ماوەران، میراوە"داخراون و ئاستەنگیی هاتووچۆ دروست بوونە.

زانیاریی زیاتر: قایمقامی شەقڵاوە لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە بانگەوازێک ئاراستەی هاووڵاتیان و شوفێران دەکات، هاتووچۆ بە هەردوو ئاراستەی شەقڵاوە بۆ هەولێر و هەولێر بۆ شەقڵاوە ڕابگرن، ئەوانەی لە ڕێگاکەش گیریان خواردوو، جارێ لە شوێنەکانیان بووەستن و هاوکاری تیمەکان بکەن، تاوەکو گرفتەکە چارەسەر دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ