داتاکانی ئاستی بەفر و باران لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان

شەیری بکە لە:
داتاکانی ئاستی بەفر و باران لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان

لە هەندیك ناوچە بەفر بارین ئاستەنگی دروست کردووە - وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

داتاکانی دابارین لەلایەن دەستەی کەشناسی هەرێمی کوردستان، دەریدەخەن لەماوەی شەو و ڕۆژێکدا لە هەندێ ناوچەی هەرێمی کوردستان سێ هێندەی ساڵی ڕابردوو باران باریووە و کاریگەری و ئەگەرەکانی وشکەساڵی زۆر کەم دەبنەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئاستی ئاو هێندە بەرزبووەتەوە، کەمتر لە یەک مەتری ماوە، ئاوی بەنداوی خنس سەرڕیژ ببێت و بەڕێوەبەری بەنداوەکانی فەرهاد محەممەد، بەڕێوەبەری بەنداوەکانی دهۆک، بە ئاڤای ڕاگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە 24 کاتژمێری داهاتوو بەنداوەکە سەرڕێژ ببێت.

 

ئامارەکانی باران بارین لە هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەیە:

هەولێر: 182 ملم باران باریوە کە پارساڵ 43 ملم باران باریبوو

سلێمانی: 342 ملم باران باریوە کە پارساڵ 183 ملم باریبوو

دهۆک: 187.4 ملم باران باریوە کە پارساڵ 44 ملم بارانباریبوو

هەڵەبجە: 256.9ملم باران باریوە کە پارساڵ 241.6ملم باریبوو

 

هۆشداریی: کەشناسی هەرێمش هۆشداری دەدات لە بەردەوامی شەپۆڵی بارانەکە و پێشبینیدەکەن تا 48 کاتژمێری داهاتوو کاریگەری ئەم شەپۆڵی باران و بەفر بارینە بەردەوام بێت.

 

هەندێک زانیاری دیکە: لە تەواوی شار و شارۆچکەکانی کوردستان لە 24 کاتژمێری ڕابردوو بەرزترین ڕێژەی بارانبارین و کەمترینی بەم شێوەیەبووە:

 

هەولێر: بەرزترین ڕێژەی بارانبارین لە قەزای مێرگەسۆر بووە 124 ملم بووە و کەمترین ڕێژەی بارانبارین لە حاجی ئۆمەران 1.2 ملم بووە.

سلێمانی: بەرزترین ڕێژەی بارانبارین لە ناحیەی یاخسەمەر 132 ملم بووە و کەمترین ڕێژەی بارانبارین لە سەید سادق 3.8 ملم بووە.

دهۆک: بەرزترین ڕێژەی بارانبارین لە دینارتە 120.5 ملم و کەمترین ڕێژەی بارانبارین لە باتێل 13ملم بووە.

هەڵەبجە: بەرزترین ڕێژەی بارانبارین لە تەوێڵە 15.5م بووە و لە خورماڵیش کەمترین ڕێژەی باران 3.6لم باریووە.

 

پێشبینی: پێشبینییەکانی کەشناسی ئەوەیە تا ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە بەدیاریکراوی ڕۆژی سێشەممە ئەم شەپۆلە بەردەوام دەبێت. ئەم شەپۆلی باران و بەفرە لەگەڵ خۆیدا سەرمایەکی بەهێزی هێناوە، پێشبینیی ئەوە دەکرێت لە هەندێک ناوچەی کوردستان پلەگانی گەرما بۆ نزیکی 20 پلەی سیلیزی ژێر سفر داببەزن، بە تایبەت ناوچە سنوورییەکانی وەک حاجی ئۆمەران و پێنجوێن.

 

ئاماری بەفر: لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو لە ناوچە شاخاویەکان ڕێژەیەکی زۆر بەفر باریوە بەمشیوەیە:

 

مەرزی کێڵێ 1 مەتر

حاجی ئۆمەران: 50 سم

باسنێ: 35 سم

سەر زێرێ: 25 سم

هیران: 16 سم

هەڵشۆ: 15 سم

شێروان: مەزن 13 سم

هێرۆ: 7 سم

قەڵادزێ: 6 سم

 

باگراوند: بەگشتی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سیلیزی دابەزیون، لە زۆرێک لە شەقامەکانی ناو شار و دەرەوەی شار ئاستەنگی هاتووچۆ دروست بووە، جگە لەوەی داڕمانی ڕێگا لە زۆر شوێن تۆمار کراوە، هۆشداریی ئەوە دەدرێت هاونیشتمانیان بۆ هەندێک کاروباری پێویست نەبێت سەردانی کوێستانەکان و ناوچە شاخاوییەکان نەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: