
ئاڤا نیوز
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، بڕیار بوو ئەمڕۆ دووشەممە، مەزڵووم عەبدی سەردانی دیمەشق بکات، بەڵام بەهۆکارێکی تەکنیکی سەردانەکە دواخراوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەگەرچی چەند ڕۆژ لەمەوبەر بڵاوکرایەوە مەزڵووم عەبدی سەردانی دیمەشقی کردووە، بەڵام ئاڤا ئەو کاتە لە سەرچاوەیەکەوە ئەوەی ئاشکرا کرد، سەردانەکە دواخراوە.
ڕاگەیانراوی فەرمی: ئەمڕۆ دووشەممە، هەسەدە لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشکرای کرد، بڕیار بوو ئەمڕۆ 29ـی مانگ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ شاندی دانوستانکاری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەردانی دیمەشق بکەن، بەڵام بە هۆکاری تەکنیکی سەردانەکە دواخراوە. دواتر وادەیەکی نوێ دیاری دەکرێت، کە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەری ڕێکبکەون.
زانیاریی زیاتر: لە ڕاگەیێنراوەکەی هەسەدە ئاماژە بەوە دراوە، دواخستنی سەردانەکە پەیوەندی بە ڕێکخستنی لۆجستی و تەکنیکییەکان هەیە و هیچ گۆڕانکارییەک لە ڕەوتی پەیوەندییەکان یان ئامانجەکانی گفتوگۆکان ڕووینەداوە.
باکگراوند: ڕۆژی 10ـی مانگی سێی ئەمساڵ ڕێککەوتنێک لەنێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع واژۆکرا، بەڵام تا ئێستا هیچ یەک لە خاڵەکانی ئەو ڕێککەوتنە جێبەجێ نەکراوە و دانیشتنەکان بەو ئاراستەیەن ڕێککەوتنێکی نوێ واژۆ بکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 13 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر كەرنەڤاڵی ئۆتۆمبێلە كلاسیكییەكان سازدەكرێت
- بزنس
- 45 خولەک لەمەوپێش
کەشناسی هەرێم بۆ مووچەخۆران: بەشەو مووچەکانتان وەرمەگرن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێویستە مووچەخۆرانی ئەم توێژە سەردانی بانکەکان بکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
پارتی: شاخەوان عەبدوڵڵا کاندیدی ئێمەیە بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێویستە مووچەخۆرانی ئەم توێژە سەردانی بانکەکان بکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تێگەیشتن لە نەخشەی کێبڕکێی سیاسی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاریس هاوپەیمانەکانی ئۆکرانیا کۆدەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قایمقامی پشدەر: مەرزی کێلێ بە داخراوی دەمێنێتەوە






