پێویستە مووچەخۆرانی ئەم توێژە سەردانی بانکەکان بکەن

شەیری بکە لە:
پێویستە مووچەخۆرانی ئەم توێژە سەردانی بانکەکان بکەن

گرافیک ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەرایەتیی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی، لەڕێگەی ئاڤاوە داوا لە وارسی شەهیدان و ئەنفالكراوان، بەركەوتووانی چەكی كیمیایی و زیندانیانی سیاسی دەكات، بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان سەردانی بانكەكان بكەن. 

 

لێدوانی فەرمی: مەحمود سەرمۆردی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی، لەڕێگەی ئاڤاوە داوا لە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی دەكات، بۆ ئەوەی سەرماو سۆڵە كاریگەری نەرێنی لەسەر سەلامەتییان نەبێت، دوای نیوەڕۆ سەردانی بانكەكان بكەن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان، بەو پێیەی بە بانكەكان وتراوە كاتژمێر 1ی نیوەڕۆ بچنە گەنجینەكان بۆ وەرگرتنی پارەی مووچە.

 

لەلایەكی دیكەوە: بانكەكان ڕاسپێردراون، لەكاتی هاتنی وارسی شەهیدان یاخود زیندانیانی سیاسی و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان، داوای كارتی نیشتمانیان لێ بكەن و وێنەیەك لە كارتی نیشتمانییان ببەن بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی شەهیدان و ئەنفالكراوانی شارەكانیان، هەر كاتێك كارتی نیشتمانییان گەیاندە دەستیان، ئەوكات بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالكراوان، پشتگیرییەكیان بۆ دەكەن كە بەم پشتگیرییە، بانكەكان مووچەكانیان پێدەدەن، ئەمەش لەپێناو ئەوەی وارسی شەهیدان و ئەنفالكراوان دووچاری بڕینی مووچەكانیان نەبن بەهۆی پڕنەكردنەوەی فۆرمی هەژماری من.

 

هۆكارە زانراوەكان: زیاتر لە 30 هەزار وارسی شەهیدان و ئەنفالكراوان، بەركەوتووانی چەكی كیمیایی و زیندانیانی سیاسی، بەهۆی ئەوەی تا ئێستا خۆیان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار نەكردووە، مەترسی بڕینی مووچەكانیان لەسەرە، بەو پێیەی وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریداوە دابەشكردنی مووچە بە كاش لە ساڵی نوێدا نەمێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ