تێگەیشتن لە نەخشەی کێبڕکێی سیاسی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ، 29-12-2025 پەرلەمانی عێراق یەکەم دانیشتنی خولی شەشەم سازدەکات، کۆبوونەوەکە دەبێتە چەقی بەریەککەوتنی بەرژەوەندییەکانی لایەنە بەشدارەکانی هەڵبژاردنی 11-11-2025 و پۆستە باڵاکان یەکلایی دەکرێنەوە، هەر بۆیە لەم ڕاپۆرتەدا سەنگ و نەخشەی دابەشبوونە سیاسییەکانی ناو کۆبوونەوەکە دەخرێتەڕوو.
چیرۆکی سەرەکی: نزیکەی 20 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر ئەزموونی دەسەڵاتی پەرلەمانیی لە عێراق و بەردەوام پەرلەمان لەلایەن پێکهاتەی سوننەی عێراقەوە بەڕێوەبراوە، چەندین وێستگە و هەڵکشان و داکشان لە هەڵوێستی سیاسی و دۆخی گشتی پەرلەماندا ڕوویانداوە، کە دیارترینیان کێشانەوەی متمانە بوو لە محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمان بەهۆی دۆسیەی گەندەڵیی، ئەمڕۆش هێزە سونییەکان بە پەرتەوازەیی دەگەڕێنەوە پەرلەمان، لەبەرئەوەی هێشتا لەسەر یەک کاندید ڕێکنەکەوتوون.
کاندیدانی سەرۆکایەتی پەرلەمان:
هەیبەت حەلبووسی، پەرلەمانتاری حیزبی تەقەدووم و کاندیدی ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی
موسەننا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم
کاندیدەکانی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا ئەمانەن:
عەدنان فەیحان، کاندیدی بزووتنەوەی سادیقوون
ئەحمەد ئەسەدی، کاندیدی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان
موحسن مەندەلاوی، کاندیدی هاوپەیمانیی ئەساس
کازم شەمەری، کاندیدی هاوپەیمانیی خەدەمات
کاندیدانی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان:
شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان
ڕێکارەکانی دەستپێکردنی دانیشتنی پەرلەمان:
سوێند خواردنی یاسایی ئەندامانی نوێی پەرلەمان
هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەی
ئەو کەسانەی سەرۆکایەتیی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانیان کردووە:
عامر حوسێن جاسم فایز، لەدایكبوونی ساڵی 1948ەو كاندیدی دەرچووی هاوپەیمانیی تەسمیمە، لە بازنەی بەسڕە و سەرۆکی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمان دەکات.
عەدنان پاچەچی – تەمەنی 82 ساڵ لە ساڵی 2005 سەرۆكایەتی كاتیی خولی یەكەمی پەرلەمانی کردووە
فوئاد مەعسووم – تەمەنی 72 ساڵ لە ساڵی 2010 سەرۆكی كاتیی خولی دووەمی پەرلەمانی کردووە
مەهدی حافز – تەمەنی 71 ساڵ لە ساڵی 2014 سەرۆكی كاتیی خولی سێیەمی پەرلەمانی کردووە
محەممەد عەلی – تەمەنی 79 ساڵ لە ساڵی 2018 سەرۆكی كاتیی خولی چوارەمی پەرلەمانی کردووە
مەحموود مەشهەدانی – تەمەنی 73 ساڵ لە ساڵی 2021 سەرۆكی كاتیی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کرد، بەڵام پشێویی دروست بوو، بەپەلە گەیەنرایە نەخۆشخانە و کۆبوونەوەی یەکەم بە کراوەیی مایەوە.
هەنگاوی داهاتوو:
ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی (سوننەکان) بوونەتە دوو بەش:
یەکەم: ئەمانەن و 50 کورسییان هەیە و هەیبەت حەلبووسی، کاندیدیانە:
حیزبی تەقەدووم، بە سەرۆکایەتیی حەلبووسی
حیزبی سیادە خەمیس خەنجەر سەرۆکیەتی
حیزبی حەسمی وەتەنی بە سەرۆکایەتی سابت عەباسی
حیزبی جەماهیری وەتەنی ئەحمەد جبووری سەرۆکایەتیی دەکات
دووەم: هاوپەیمانیی عەزمە و تەنیا 15 کورسیی هەیە
کاندیدەکەی، موسەننا سامەڕاییە، سەرۆکی هاوپەیمانی عەزمە
ئەو کاندیدە دەرچووانەی دەکشێننەوە ئەمانەن:
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا
ڕێبوار تەها، کاندیدی دەرچووی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان
ئەسعەد عیدانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی تەسمیم
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 43 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر كەرنەڤاڵی ئۆتۆمبێلە كلاسیكییەكان سازدەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
فراكسیۆنی پارتی لە بەغدا سەردانی لایەنە كوردستانییەكانی پەرلەمان دەكات
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
پارتی: شاخەوان عەبدوڵڵا کاندیدی ئێمەیە بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێویستە مووچەخۆرانی ئەم توێژە سەردانی بانکەکان بکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاریس هاوپەیمانەکانی ئۆکرانیا کۆدەکاتەوە





