فراكسیۆنی پارتی لە بەغدا سەردانی لایەنە كوردستانییەكانی پەرلەمان دەكات

شەیری بکە لە:
فراكسیۆنی پارتی لە بەغدا سەردانی لایەنە كوردستانییەكانی پەرلەمان دەكات

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆك و جێگرانی پەرلەمانی عێراق، لەگەڵ فراكسیۆنە كوردستانییەكان كۆدەبێتەوە، یەكەم وێستگەی كۆبوونەوەكانیشی لەگەڵ فراكسیۆنی یەكێتی دەبێت.

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یەكەم دانیشتنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێدەكات، زۆرینەی كاندیدە دەرچووەكان لە تەلاری پەرلەمانی عێراق ئامادەن، بەتەمەنترین كاندیدی دەرچوو ئیدارەی دانیشتنی یەكەمی پەرلەمانی عێراق دەكات بەر لەوەی دەستەی سەرۆكایەتی هەڵبژێردرێن.

 

لێدوانی فەرمی: سیپان شێروانی، كاندیدی دەرچووی پارتی بۆ پەرلەمانی عێراق تایبەت بە ئاڤا وتی، بەر لە دانیشتنەكەی پەرلەمانی عێراق، مەبەستمانە لەگەڵ فراكسیۆنە كوردستانییەكان گفتوگۆ بكەین بۆ دروستكردنی هاوهەڵوێستی، لە یەكەم كۆبوونەوەكەش لەگەڵ فراكسیۆنی یەكێتی كۆدەبینەوە.

 

- فراكسیۆنەكەمان بەفەرمی شاخەوان عەبدوڵڵای بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمان كاندید كرد. (د. فەرهاد ئەتروشی)ـیش وەك سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمان دیاریكرا

- بۆ دەنگدانیش بە كاندیدانی سەرۆكی پەرلەمان، دیراسەی ئەو بابەتە دەكەین و هێشتا خۆمان یەكلایی نەكردووەتەوە

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: بڕیار ڕەشید، كاندیدی دەرچووی فراكسیۆنی یەكێتی بۆ پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە، سەرەتا هەیكەلیەتی گشتیی سەرۆكایەتیی پەرلەمان ڕێكبخەین، بۆ دەنگدانیش بە سەرۆك و جێگرەكانی پەرلەمانی عێراق، هێشتا خۆمان یەكلایی نەكردووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ