موسەننا سامەڕائی لە کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کشایەوە

شەیری بکە لە:
موسەننا سامەڕائی لە کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کشایەوە

موسەننا سامەڕائی، كاندیدی هاوپەیمانیی عەزمی سووننەكان

ئاڤا نیوز

 

موسەننا سامەڕائی، كاندیدی هاوپەیمانیی عەزمی سووننەكان، لە خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق کشایەوە، ئێستا سێ كاندید ڕكابەرن بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە و چانسی بردنەوەی هەیبەت حەلبووسی لەوانی تر، بەهێزترە.

 

وێنە گەورەکە: یەكەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 292 پەرلەمانتار لەكۆی 329 ئەندامی پەرلەمان دەستیپێكرد، عامر فائیز وەک بەتەمەنترین پەرلەمانتار ئیدارەی دانیشتنی دەستپێک دەكات و دەرگای خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كردەوە، دوای كشانەوەی موسەننا سامەڕائی لە كێبڕكێكە، دەرگای خۆكاندیدكردنی داخست و دووپاتیكردەوە كە تەنها سێ ناو كاندیدن بۆ ئەو پۆستە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای كشانەوەی سامەڕائی، هەریەک لە سالم عیساوی، عامر عەبدولجەبار ماون، هەیبەت حەلبووسی، كاندیدی هاوپەیمانیی تەقەدووم و زۆرینەی لایەنە سووننیەكان و ئێستاش پرۆسەی دەنگدان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق دەستیپێكرد.

 

زانیاریی زیاتر: دوو كاندیدەكەی سووننە، هەردووكیان خەڵكی ئەنباڕن؛ هەیبەت حەلبوسی، خەڵگی گەرمەـیە و هاوڕێی نزیکی محەممەد حەلبوسییە، عیساوی خەڵكی فەلوجەیە، عامر عەبدولجەباریش شیعەیە و بەپێی زانیارییەكان، تەنانەت پاڵپشتی لایەنە شیعەكانیشی نییە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ