تیمی هەژماری من: ئێستا مووچەخۆران دەتوانن پارەکانیان وەرگرن

شەیری بکە لە:
تیمی هەژماری من: ئێستا مووچەخۆران دەتوانن پارەکانیان وەرگرن

ئاڤا نیوز

 

تیمی هەژماری من ئاگاداری مووچەخۆران دەکاتەوە، دەتوانن ئێستا بڕۆن و مووچەکانیان ڕابکێشن، کە بەهۆی تەواونەبوونی ڕێککارە بانکییەکان پرۆسەکە چەند کاتژمێرێک دواکەوت.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە 29-12-2025، وەزارەتەکانی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پەروەردە، تەندروستی خانەنشینان و کەسوکاری شەهیدان، مووچەی مانگی 10 لە ڕێگەی هەژماری منەوە وەردەگرن.

 

زانیاریی تایبەت: تیمی هەژماری من بە ئاڤای گوت: ڕێککارە بانکییەکان پرۆسەی دانانی پارەی لەنێو ئامێرەکانی ATM ـەوە دواخست، بەڵام ئێستا پارە چووەتە نێو ئامێرەکانی ATM، ئەو مووچە خۆرانەی نامەیان بۆ هاتووە دەتوانن بچن مووچەکانیان ڕابکێشن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ مووچەی ئەم مانگە 630 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن، کە 330 هەزار فەرمانبەری مەدەنی، 197 هەزار پێشمەرگە و ئاسایش، 88 هەزار خانەنشین و 11 هەزار کەسوکاری شەهید.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ