چوارچێوەی هەماهەنگی: هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان لایەنەکان نەکراوە

شەیری بکە لە:
چوارچێوەی هەماهەنگی: هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان لایەنەکان نەکراوە

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی؛ وێنە ئەرشیڤ

ئاڤا نیوز

 

ئەندامێکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نووری مالیکی ئاڕاستەی لایەنە شیعەکانی ئاشکرا کرد بۆ پشتیوانیکردنی کاندیدەکانی سوننەکان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، هیچ ڕێککەوتنێک لەنێو لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پشتگیرکردنی کاندیدێکی دیاریکراوی سەرۆکی پەرلەمان نەکراوە.

 

لێدوانی فەرمی: سەڵاح بووشی، ئەندامی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نووری مالیکی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "هەر جیاوازییەکی ئەگەری لە دەنگداندا تاکتیکی سیاسییە و ڕەنگدانەوەی درزێکی ستراتیژیی لە چوارچێوەی هەماهەنگیدا نییە، بەتایبەتی کە هێزەکانی چوارچێوەکە سەرنجیان لەسەر بەڕێوەبردنی وڵاتە، نەک تەنها بەڕێوەبردنی قۆناغێکی دیاریکراو".

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرپرسێکی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەوەی بۆ ئاڤا ئاشکرا کردووە، هیچ ڕێککەوتنێک لەنێو لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پشتگیرکردنی کاندیدێکی دیاریکراوی سەرۆکی پەرلەمان نەکراوە و هەر لایەنێک و بەپێی پەیوەندیی لەگەڵ لایەنە سوننەکان بڕیاری خۆی دەدات دەنگ بە کامە کاندید بدات. دەشڵێت، زۆربەی لایەنەکانی چوارچێوەکە پشتیوانی لە موسەننا سامەڕایی دەکەن.

 

زانیاریی زیاتر: لایەنە سوننەکان پۆستی سەرۆکی پەرلەمانیان بەردەکەوێت بە دوو کاندید دێنە نێو دانیشتنەکە کە هەیبەت حەلبووسی کاندیدی زۆربەی لایەنە سوننەکان جگە لە هاوپەیمانیی عەزم کە موسەننا سامەڕایی سەرۆکی هاویەپمانێتییەکەی کاندید کردووە، پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان بۆ شیعەکانە و چەند بەربژێرێکیان هەیە هاوکات جێگری دووەمی بۆ کوردە و شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان کاندیدە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ