هاوپەیمانی عەزم بۆ ئاڤا: پشت بە کورد دەبەستین بۆ بردنەوەی کورسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

شەیری بکە لە:
هاوپەیمانی عەزم بۆ ئاڤا: پشت بە کورد دەبەستین بۆ بردنەوەی کورسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

سەرکردەیەکی هاوپەیمانی عەزم، ئاشکرایکرد لایەنە سیاسییەکانی ناو ئەنجومەنی سیاسی نیشتمانی سوننەکان پابەند نەبوون بە مەرجەکانی ئەو ڕێککەوتنەی کە سەرکردایەتییەکانیان واژۆیان کردووە، هەروەها پشت بە کورد دەبەستن بۆ بردنەوەی کورسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمان یەکەم دانیشتنی خۆی ئەنجام بدات بە مەبەستی بەڕێوەبردنی مەراسیمی سوێندخواردنی دەستووریی ئەندامانی نوێی پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرکردایەتی پەرلەمان.

 

لێدوانی فەرمی: محەممەد دەهام، ئەمڕۆ دووشەممە بە (ئاڤا میدیا)ی ڕاگەیاند، "هەر لەسەرەتاوە هاوپەیمانی عەزم لەگەڵ بڕیاردان لەسەر بنەمای سازان بووە، ڕێزمان لە هەڵبژاردنی ئەوانی تر گرتووە، بەڵام ناکرێت ناچار بین کە کاندیدێکی دیاریکراو قبوڵ بکەین، بەو پێیەی ئەو پۆستە هی پێکهاتەی سوننەیە، نەک هی حزب یان تاکێکی دیاریکراو".

 

هەنگاوی داهاتوو: محەممەد دەهام، ئاماژەی بەوەشکرد، "هاوپەیمانی عەزم ئەمڕۆ بە کاندیدەکەی (موسەننا سامەڕائی) دەچێتە ناو کێبڕکێوە و پشت بە کۆدەنگی نیشتمانی و پەیوەندییەکان و هەڵوێستەکانی پێشووی لەگەڵ هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیدا دەبەستێت، پێویستە چوارچێوەکە هەڵوێستەکانی پێشووی لەبیربێت".

 

وتیشی "لە چوارچێوەی هەماهەنگیدا لێکتێگەیشتن و پەیوەندیمان لەگەڵ ژمارەیەک هێز هەیە، هەروەها پەیوەندییەکی نایابمان لەگەڵ لیستە کوردییەکان هەیە، پشتیان پێدەبەستین بۆ هەڵبژاردنی کەسێکی گونجاو بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان لەم قۆناغە هەستیارەدا".

 

باکگراوند: دوێنێ ئەنجومەنی سیاسی نیشتمانی سوننەکان کاندیدکردنی پەرلەمانتار هەیبەت حەلبووسی، پەرلەمانتاری حیزبی تەقەدووم و کاندیدی ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان ڕاگەیاند، هاوکات سەرۆکی هاوپەیمانی عەزمیش بەردەوامبوونی خۆی بۆ کاندیدکردنی بۆ هەمان پۆست ڕاگەیاند کە تەنها 15 کورسییان هەیە و پێویستیان بەوەیە زۆرترین فراکسیۆن و پەرلەمانتار پشتیوانییان بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ