لەگەڵ دەستپێکردنی دانیشتنی پەرلەمان گۆڕانکارییەکان لەناکاو ڕوو دەدەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆبوونەوەکەی پەرلەمان
ئاڤا نیوز
یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەستی پێکرد و بڕیارە بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە دەنگ لەسەر کاندیدەکانی سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەی بدرێت لەگەڵ سوێند خواردنی ئەندامانی نوێ..
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 11-11-2025 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو بۆ دەستنیشانکردنی 329 ئەندامی نوێی پەرلەمانەکە، بڕیارە ئەمڕۆش سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرێت بە دەنگی پەرلەمانتارە نوێیەکان، پاشان ڕێکارەکان بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆککۆمار دەستپێ دەکەن.
ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت: سەرۆکی بە تەمەنی پەرلەمان دانیشتنەکە بەڕێوە دەبات و ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی نوێنەران، لیستی ناوی کاندیدە براوەکانی هەڵبژاردنی خوێندەوە، بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە ژمارەی ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە بۆ ئەوەی پرۆسەی سوێند خواردن دەستپێ بکات.
زانیاری زیاتر: چوارچێوەی هەماهەنگی عەدنان فەیحانی بۆ جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەستنیشانکردووە و پارتی دیموکراتی کوردستانیش کاندیدکردنی شاخەوان عەبدوڵڵای بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕاگەیاندووە.
لێدوانی فەرمی: ئیخلاس دلێمی، لە پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕاگەیاندووە: ڕێککەوتن کراوە کە کاندیدی ئێمە بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران شاخەوان عەبدوڵڵا بێت، دەشڵێت، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی عێراق فەرهاد ئەتروشی دەبێت.
باکگراوند: کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بڕیاربوو لە کاتژمێر 12:00 دەستپێ بکات، بەڵام زیاتر لە کاتژمێرێک لە کاتی دیاریکراوی خۆی دواکەوت، بە پێی ماددەی 55ی دەستووری هەمیشەیی عێراق، دەبێت ئەمڕۆ سەرۆکی پەرلەمان و دوو جێگرەکەی هەڵبژێردرێت.



ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە...
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
تیمی هەژماری من: ئێستا مووچەخۆران دەتوانن پارەکانیان وەرگرن
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
موسەننا سامەڕائی لە کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کشایەوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
تیمی هەژماری من: ئێستا مووچەخۆران دەتوانن پارەکانیان وەرگرن
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
موسەننا سامەڕائی لە کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کشایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی: هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان لایەنەکان نەکراوە





