شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شەیری بکە لە:
شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

دیمەنی بەفر بارین لە هەرێمی کوردستان؛ وێنە ئەرشیڤ

ئاڤا نیوز

 

بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشوهەوا چاوەڕوان دەکرێت، شەپۆلێکی دیکەی بەفر و بارانبارین ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بکات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ سێشەممە، شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ڕوو لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژئاوای دهۆک بکات، دواتر سەنتەری پارێزگاکانی هەولێر، کەرکووک، سلێمانی، هەڵەبجە دەگرێتەوە، بەڵام بۆ شەو کاریگەری دابارینی لاواز دەبێت، تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکان دابارینی کڕێوە بەردەوام دەبێت.

 

- پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ دووشەممە، بڕی دابارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان (15 بۆ 30) سانتیم، لە ناوچە نیمچە شاخاوییەکان (5 بۆ 15) سانتیم بێت.

-ئاراستەی با باشووری خۆرهەڵات و خێراییەکەی لەنێوان (10 بۆ 25) کیلۆمەتر دەبێت، لە هەندێک کاتیش بۆ زیاتر لە 35 کیلۆمەتر زیاد دەکات. 

-پلەکانی گەرما لەنێوان (8 تا 5) پلەی سیلیزی دەبێت، لە ناوچە شاخاویەکانیش پلەی گەرما بۆ ژێر سفر نزم دەبێتەوە.

-مەودای بینین لەنێوان (6 بۆ 5) کیلۆمەتر دەبێت.

 

لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی پێشبینیەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی، ڕۆژی سێشەممە ئاسمان هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت، بەتایبەت ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات، بەڵام پاشنیوەڕۆ کەشەکە سەقامگیر دەبێت.

-خێرایی با لەنێوان (10 بۆ 20) کیلۆمەتر دەبێت، هەروەها ئاراستەی با باکووری خۆرئاوا بۆ خۆرهەڵات دەگۆڕێت.

-پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی گشتی نزم دەبێتەوە و لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ دووشەممە نزیک دەبێتەوە.

-مەودای بینین لە کاتەکانی بەرەبەیان دا لەنێوان (5 بۆ 6) کیلۆمەتر و دواتر بۆ (7 بۆ 9) کیلۆمەتر زیاد دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ